سەرۆک بافڵ:هیوادارین ڕێککەوتنی مێژوویی ئەمریكا و ئێران ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا

پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەبۆنەی ئەم رێککەوتنە مێژووییەوە. هیوادارین ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا. ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکەماندا. هەر لە سەرەتاوە، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانیمان لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە کە دەبنە هۆی ئاشتی و دیالۆگ و […]

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە گەشەپێدانی هەڵەبجەدا ئەرکێکی گرنگ و قورسیان لەسەر شانە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە گەشەپێدانی هەڵەبجەدا ئەرکێکی گرنگ و قورسیان لەسەر شانە. ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکاریان دەبین بۆ ئەوەی بتوانن کارئاسانی بکەن بۆ وەبەرهێنەران و کارسازان و بازرگانان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان. پیرۆزباییان لێ دەکەم بەبۆنەی کردنەوەی بینای نوێی ژوورەکە. چاوەڕێی کاری گەورەیان لێ دەکەین و دڵنیاین دەتوانن […]

هەڵبژاردەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بوو بە پاڵەوانی خولی هەڵبژاردە میللەکانی کوردستان

لە خولێکی بەهێزی وەرزشیدا کە لەسەر ئاستی کوردستان ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین توانی نازناوی پاڵەوانی خولی هەڵبژاردە میللەکانی کوردستان بۆ تۆپی پێ بەدەست بهێنێت. خولە کە کە لەلایەن ڕێکخراوی زانکۆ لە قەزای شارەزوور ڕێکخرابوو، ململانێیەکی توندی ورشی بەخۆیەوە بینی و تێیدا هەشت هەڵبژاردە لە سەرانسەری کوردستانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو. دوای زنجیرەیەک یاریی کێبڕکێکار لە […]

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ناوچەییەکان کرا و پێویستی بەردەوامیی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان جەختی لەسەر کرایەوە. سەرۆک بافڵ سەرنجی خۆی لەسەر دوایین پێشهاتەکان خستەڕوو و وتی، هەموو هەوڵی یەکێتی بۆ دوورخستنەوەی وڵاتە لە گرژییەکان […]

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بە گرنگ زانرا. پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، داوای یەکێتی، داوای خەڵکە بۆ باشترکردنی […]

سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، دۆخی ناوچەکە و گرژییەکان تاوتوێکران و جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی پارێزگای سلێمانی و تورکیا کرا. پێکهێنانی […]

سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بەئاڕاستەی نوێ هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: دەرفەتێکی نوێ بۆ ئاشتی لە ناوچەکە هاتۆتە دی، دووپاتیشی دەکاتەوە، کە دەتوانین ببینە پردی پەیوەندی نێوان وڵاتان و لە پەیوەندیشمان لەگەڵ بەغداد پێویستمان بە ئاراستەیەکی نوێ هەیە. سەرۆک بافڵ: دەرفەتی باشمان لەبەردەستە بۆ داهاتویەكی باشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکەمین پانێڵی دووەمین کۆڕبەندی […]

قوباد تاڵەبانی:لەناو گەرمەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری و مەترسییەکاندا، سلێمانی پەیامی ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری بۆ ناوچەکە و جیهان هەیە

قوباد تاڵەبانی: لەناو گەرمەی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری و مەترسییەکاندا، سلێمانی پەیامی ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری بۆ ناوچەکە و جیهان هەیە. بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی بە بەشداری سەرکردە و پسپۆڕان لە وڵاتانی جیاواز، پێگەی سلێمانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا بەهێزتر دەکات و ناوی دەچێتە پاڵ ئەو شارە گرنگانەی جیهانەوە کە تیایدا […]

سەرۆک بافڵ:زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی

زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی. لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئەم جۆرە هەڵوێستە بەرپرسیارانە، ئازایانە و نیشتمانپەروەریانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی متمانە لەنێوان عیراقییەکاندا، هەروەها هەنگاوێکی گرنگن بەرەو بەدیهێنانی ئاواتە هاوبەشەکانمان بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژێکی سەقامگیرتر، ئارامتر و گەشەسەندووتر […]

لە کۆڕیادێکی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ لێپرسراوی مەڵبەندی ڕاپەڕین گەنجان بە داینەمۆی گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی سیاسی دەناسێنێت

ئێوارەی دووشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە بۆنەی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بەشداری کۆڕیادێکی فراوانی لەسەر ئاستی دەڤەرەکە کرد کە لەلایەن بەشی گەنجانی مەڵبەندەوە ڕێکخرابوو. هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند لە وتەیەکدا وێڕای هەڵوەستەکردن لەسەر پێگە و ڕۆڵی گەنجان لە نێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیشکی خستە سەر پرسە هەنووکەییەکانی […]