مەڵبەند، تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ٢٤ی نیسان دادەنێت

قەڵادزێ – ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦ مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە ٥٢ ساڵە یادی بۆردومانی قەاڵدزێ و ٤٤ ساڵە یادی ڕاپەڕینە مێژووییەکەی شارەکە، تاجەگوڵینەی وەفاداری لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ٢٤-٤ لە گۆڕستانی شەهیدانی قەڵادزێ دانا. هەڤاڵ عومەری زێڕنگر، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند بە ئامادەبوونی بەڕێزان هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی […]
سەرۆک بافڵ:بە شکۆوە یادی 52 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەگەڵ یادی 44 ساڵەی راپەڕینی قەڵادزێ دەکەینەوە

بە شکۆوە یادی 52 ساڵەی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەگەڵ یادی 44 ساڵەی راپەڕینی قەڵادزێ دەکەینەوە و سڵاوی ئەمەکداری و وەفا بۆ شەهیدان و کەسوکارە بەڕێزەکانیان دەنێرین. یادکردنەوەی ئەو کارەساتانەی بەسەر نەتەوەکەماندا هاتوون، دەبێت ببێتە پاڵنەری ئێمە بۆ ئەوەی پێکەوە ژیانێکی شایستە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هاونیشتمانییانمان فەراهەم بکەین. خەڵکی قارەمانی دەڤەری پشدەر […]
حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: یەکێتی، دوێنێ سەنگەری بەرگری و ئەمڕۆ سەنگەری ئاوەدانی قەڵادزێ و قەزای پشدەرە

دیدار: ڕۆژنامەی قەڵادزێ لە ٥٢ساڵە یادی بۆردومانی قەڵادزێ و ٤٤ساڵە یادی ڕاپەڕینە مێژووییەکەیدا، هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش (حەیدەر سەعید ڕەشید)، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لەم دیدارە تایبەتەدا، دوێنی قەڵادزێ دەخوێنێتەوە و دەست دەخاتە سەر ئەولەویەتەکانی ئەمڕۆی قەزای پشدەر. ئەو پێیوایە شارەکە هەر تەنها جوگرافیایەک نییە، بەڵکوو ڕۆحی زیندووی دەڤەری ڕاپەڕین و کوردستانە، کە پێویستی بە ئاوڕلێدانەوەی […]
قوباد تاڵەبانی:خۆشحاڵ بووم بە دیدارم لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا گویل، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا

خۆشحاڵ بووم بە دیدارم لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا گویل، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا. دەستخۆشیم لێ کرد کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات. بەڕێزیان وەبیری هێنایەوە کە پرۆسەی ئاشتی خەونێکی گەورەی سەرۆک مام جەلال بوو و بەردەوام لە دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەوڵی دەدا پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بە […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە دکتۆر عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی.

لە دیدارێکدا د.خالید شوانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، پێویستیی بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان دووپاتی لەسەرکرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری وڵات. هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری کرایەوە بە شێوەیەک حکومەتێک بنیادبنرێت کە حکومەتی هاووڵاتی و خزمەتکردن بێت و ببێتە مایەی ئاوەدانی زیاتر.
قوباد تاڵەبانی: كۆمپانیاو كارسازان هاندەدەین بۆ پەرەپێدانی ئابووریی وڵاتەكەمان

خۆشحاڵم بۆ چوارەمین ساڵ لەسەر یەک بەشدارم لە کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی ئابووریی دێڵفی لە وڵاتی یۆنان. بەهۆی بەشداریمان لە کۆڕبەندەکانی پێشوو و بە تایبەتیش بەڕێوەچوونی کۆڕبەندیی دێڵفی لە سلێمانی لە ساڵی رابردوودا، ئێستا زۆرێک لە کۆمپانیا و کارسازان و گەورە وەبەرهێنەرانی بەشدار لە کۆڕبەندەکەدا، کوردستان و عێراق وەک دەرفەتێکی گەورە بۆ وەبەرهێنان سەیر دەکەن. هەرچەندە ئەمساڵ […]
قوباد تاڵەبانی : جەخت لە پابەندیی بە باشکردنی ژینگەی کاری ڕۆژنامەنووسی دەکەمەوە.

بەر لە ١٢٨ ساڵ، «میقداد بەدرخان» لە قاهیرەوە مۆمێکی داگیرساند کە تەنها خەباتی نەتەوەیی نەبوو، بەڵکو دەستپێکی هۆشیاریی هزریی کورد بوو. ئەمڕۆ کە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بە ئەرکی سەرشانمانی دەزانین کە پشتیوان و داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین. بۆ ئێمە، ڕۆژنامەگەریی ئاوێنەیەکە کە کەموکوڕییەکانمان نیشان دەدات، بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی کولتووری و مەدەنی، و […]
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 128 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆژنامەنووسان دەکەین.

جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و راستگۆییەوە کاردەکەن بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە میراتگری رێبازی سەرۆک مام جەلالە کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی رۆژنامەوانی ئازاد بووە، بۆیە لای ئێمە پاراستنی ئەو ئازادییە وەفادارییە بۆ ئەو رێبازەی کە لەسەری […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد. لەدیدارێکدا دواپەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان لە ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە. سەرۆک بافڵ لە دیدارەکەدا پێویستیی بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکانی دووپاتکردەوە و لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
رفعەت عەبدوڵڵا: هێرۆخان لە بزووتنەوەی ژناندا رۆڵێکی ئیلهام بەخشی هەبووە

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لە خاتوو (لاڤە حیکمەت) سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان و وەفدی یاوەری و پشتیوانی (ی.ن.ک) بۆ قۆناغی نوێی خەباتی (ی.ژ.ک) دووپاتکردەوە و هیوای خواست خەباتی مەدەنییان لە ئاست ئەم قۆناغە نوێیەی گۆڕانکارییەکان بێت. رفعەت عەبدوڵڵا، باسی لەوەکرد(ی.ژ.ک) کانگای پێگەیاندنی دەیان ژنی مەزن و بە توانا بووە، لەوبارەیەوە وتی:”بۆ نمونە […]
