بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد سەردانی د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری پێشووی عیراقی کرد.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و پێگەی د. لەتیف رەشید کە لە ماوەی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانیدا دڵسۆزانە خزمەتی گەل و ئامانجە باڵاکانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. لە کۆبوونەوەکەدا بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سوپاسی خزمەت و خەمخۆرییەکانی د. لەتیف […]
کۆسرەت رەسول عەلی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

بەڕێز کاک نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرال بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکی کۆماری عێراق پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ئومێد دەکەم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گرنگەدا بتوانن رۆڵی خۆتان ببینین و پارێزەری دەستوور بن و هەوڵی جدی بدەن بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە چوارچێوەی دەستوورو یاسا بەرکارەکان کێشەکان چارەسەر بکەن و لەپێناو […]
دانوستاندنە ژیرانەکان و ئیرادەی پۆڵاینی یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، توانیان سەروەریی ئەقڵانی بگەڕێننەوە بۆ بەغدا.

تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستووییە سیاسییەی عیراق و سەرخستنی کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێز «نزار ئامێدی» بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، تەنها وەرگرتنی ئیستحقاقێکی دەستووریی نییە، بەڵکوو سەلماندنەوەی ئەو ڕاستییە مێژووییەیە – یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە چەقی هاوسەنگی و مەرجەعی چارەسەرەکانە. ئەمە لە کاتێکدا ‘عەبەسییەتی سیاسی’ باڵی بەسەر پرۆسەی حوکمڕانیدا کێشابوو، دانوستاندنە ژیرانەکان و ئیرادەی پۆڵاینی یەکێتی بە […]
سەرۆك كۆماری نوێی عیراق بناسە

نزار محەمەد سەعید محەمەد، ناسراو بە نزار ئامێدی، تاكە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ 11ی 4ی 2026، بەبەدەستهێنانی 227 دەنگ بەسەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا. پڕۆفایلی سیاسی و پیشەیی نزار ئامێدی: نزار محەمەد سەعید محەمەد، ناسراو بە نزار ئامێدی، كەسایەتییەكی سیاسی و حكومی و دیپلۆماسی عیراقەو زیاتر لەچوار دەیەیە بەردەوامە لەخزمەتكردنی گشتیی و ئەزمونی لەزۆر بواری […]
كاندیدەكەی یەكێتی بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ 11ی4ی2026 بە ئامادەبوونی 252 پەرلەمانتار، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەچوو، كە تێیدا نزار ئامێدی تاكە كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی ببێت بە سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەگەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا رێژەیەكی زۆر لەدەنگەكان بەدەستهێنا و لەبەرامبەردا ركابەرەكانی چەند دەنگێكی زۆر كەمیان بەدەستهێنا.
قوباد تاڵەبانی:بەشی چاودێریی چڕ لە تەندروستیی هەڵەبجە دەکەینەوە و کار دەکەین بۆ بە نێودەوڵەتییکردنی فستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە.

لە سەردانمدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و کۆبوونەوەم لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە، پشتیوانیی خۆمان بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و گەشتوکاڵ دەربڕی و داوامانکرد پلانێک ئامادە بکەن بۆ فراوانکردن و بە نێودەوڵەتییکردنی فستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، چونکە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەشەپێدانی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاریی لە دەڤەرەکەدا. بڕیاریشماندا بە جێبەجێکردنی بەشێکی […]
سەرۆک بافڵ: مامۆستا ئیبراهیم رێنیشاندەری رێگای خەباتی نەتەوەیی بوو

26 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و خەباتگێڕ و نووسەری ناوداری گەلەكەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێدەپەڕێت. ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی مێژووی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و رووناکبیریی ئەم سەرکردە مەزنەی گەلەکەمان دەکەینەوە کە یەکێک بوو لە رێنیشاندەرەکانی رێگەی خەباتی نەتەوەیی. لەم هەلومەرجە دژوارەدا، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە حیکمەت و […]
سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی کریستیان دەکات بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح. دەقی پەیامەکە… بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەربێت) پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی دەکەم و هیوادارم لەم دۆخەدا لە کەشێکی ئارامدا جەژن بەڕێبکەن. لەم بۆنەیەدا دووپات لە پابەندبوونمان بە بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاینیی […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد جەلال تاڵەبانی چۆن هەرێمی کوردستانیان لە جەنگ پاراست؟

ڕۆژنامەی (تەلەگراف)ـی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا ئاشکرای دەکات، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد جەلال تاڵەبانی، ئەو دوو برایەی لە بەریتانیا گەورە بوون، ڕۆڵێکی کەم وێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەدژى ئێران. ڕۆژنامەکە دەڵێت ئەم دوو برایە نەیانهێشت کورد وەک “سەری ڕم” بۆ هێرشی زەمینی دژی تاران بەکاربهێنرێت. […]
قوباد تاڵەبانی: گرنگینەدان بە گەشەپێدانی ئابووری قەزا و ناحییەکان، هەم نادادپەروەرییە و هەم پشتگوێخستن و سووتاندنی دەرفەتی زۆر گەورە و راستەقینەی گەشەپێدانی ئابووری وڵاتەکەمان

گرنگینەدان بە گەشەپێدانی ئابووری قەزا و ناحییەکان، هەم نادادپەروەرییە و هەم پشتگوێخستن و سووتاندنی دەرفەتی زۆر گەورە و راستەقینەی گەشەپێدانی ئابووری وڵاتەکەمانە، چونکە هەر ناوچەیەک بەپێی تایبەتمەندییەکانی خۆی دەرفەتی زۆر گرنگی بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەیە.هەر لەم چوارچێوەیەشدا ماوەیەکە لەگەڵ تیمێکی شارەزا کار لەسەر پرۆژەی گەشەپێدانی ناوچەیی دەکەین و ئەمڕۆکەش لە دەڤەری راپەڕینەوە بە دامەزراندنی دەزگای […]
