كۆڕه‌و.. هێزی خه‌ڵك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆریی

دوای ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ندین زوڵم و سته‌می تر كه‌ رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌ كورد له‌ عیراق ئه‌نجامیدان، له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا و له‌ 31-3-1991 واتا (35) ساڵ پێش ئێستا، دانیشتوانی باشووری كوردستان بڕیارێكی هاوبه‌شیان دا.بڕیاره‌كه‌ی دانیشتوانی كوردستانی باشوور ئه‌وه‌بوو كه‌ ره‌تیان كرده‌وه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس بژین، چونكه‌ به‌عس و رژێمی […]

سەرۆک بافڵ:بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک

بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک. کردەوەی لەم شێوەیە قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. پشتیوانی لە سەروەری یاسا دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان. ئێمە ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین. […]

قوباد تاڵەبانی:بە ئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە توندی ئیدانەی دەکەین

بە ئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە توندی ئیدانەی دەکەین. بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق. هەربۆیە ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و […]

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: پیرۆزبێت ڕۆژی شانۆ، قۆناغی نوێی کارکردنمان، قۆناغی پەرەپێدانی هونەر و خزمەتکردنی زیاتری هونەرمەندان دەبێت.

لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا، مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین گەرمترین پیرۆزبایی و ڕێزی خۆی پێشکەش بە هەموو شانۆکارانی کوردستان و دەڤەرە ڕەنگین و خۆشەویستەکەی ڕاپەڕین دەکات. مێژووی شانۆ لە دەڤەرەکەماندا گەواهی دەدات کە شانۆ هەرگیز تەنها نمایشێکی هونەری نەبووە، بەڵکوو بەشێکی دانابڕاو بووە لە ناسنامەی نیشتمانی و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان. هونەرمەندانی شانۆکار لە سەختترین قۆناغەکانی خەباتی نهێنی […]

سەرۆک بافڵ :بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان

بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان لە کەسوکار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەری خاکی عیراق و هەرێمی کوردستانە و سەرکۆنەی دەکەین. داوا لە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان […]

قوباد تاڵەبانی: بە توندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و ئەم هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەزانین

دەقی راگەیەندراوەكە: لەگەڵ ئەوەی هەر لە دەستپێکی ئەم جەنگەوە، بە راشکاوی هەڵوێستی خۆمان بۆ هەموو لایەک روون کردەوە کە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگە، کەچی بە داخەوە لەم ماوەیەدا هەرێمی کوردستان بە دەیان جار کراوەتە ئامانج و لە دواین حاڵەتیشدا بەهۆی هێرشی موشەکییەوە لە سنووری سۆران، شەش پێشمەرگەی کوردستان شەهید […]

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور، یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەیان، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم. مام غەفوور یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی کوردستان کە هاوڕێی سەرۆک مام جەلال بوو ، هەموو […]

مەکتەبی سیاسی: مام غەفور نموونەی ئازایەتی و بوێری بوو

مەکتەبی سیاسی: مام غەفور نموونەی ئازایەتی و بوێری بوو ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور دەردەبڕێت كە ئەمە دەقەكەیەتی: بەڕێزان کەسوکار وخانەوادەی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرین هەڤاڵ مام غەفور، هەڤاڵانی ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی قارەمان. بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و فەرماندەی قارەمان و ماندونەناسی خەباتی نەپساوەی گەلەکەمان و […]

سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین:مامە غەفە ، یەکێک بوو لە فەرماندە ئازاو قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین مام غەفوور . بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری هەرە دیاری گەلەکەمان ( مامە غەفە ) مان پێگەیشت . بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و هاوسەنگەرانی و پێشمەرگە دێرینەکان دەکەین و هاوبەشی خەمتانم . مامە غەفە […]

قوباد تاڵەبانی: مامە غەفور (مامەغەفە)ی ئازیز روحت شاد و خودای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو ئازیزان و خۆشەویستانت ببەخشێت

لای هەڵۆی بەرزەفڕی بەرزە مژی چۆن بژی شەرتە نە وەک چەندە بژی پێش ١٠ رۆژ چوومە خزمەتی، لەگەڵ ئەوەی نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیبوو، بەڵام نیگای هەمان نیگای پڕ لە ئومێدی سەردەمی پێشمەرگایەتییەکەی بوو. زۆر سەختە بڕوا بکەی بە مەرگی هەڵۆیەکی بەرزەفڕی شاخ و پێدەشتەکانی کوردستان، پاڵەوانی رۆژی تەنگانە و فەرماندەی بەعسشکێن، هاوڕێی خۆشەویستی مام و […]