پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی باکوری کوردستان

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی باکوری کوردستان پەیامێکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئیشەڵا هەر لە جەژندا دەبن و لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەى کە گرنگە یەکڕیزى ئێمەیە و یەکڕیزى هەموو کورد و یەکڕیزى هەر چوار پارچەى کوردستانە، سڵاوێکى تایبەت و رێزێکى تایبەت بۆ هەموو لایەنێک کە بەشدارى پرۆسەى […]
سەرۆک بافڵ:جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت.

جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت. نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان. لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و […]
قوباد تاڵەبانی:هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسوڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت

هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسوڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت، نزا و ڕۆژووی هەموو لایەک قبووڵ بێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان. سەرباری ئەو گرژی و نیگەرانییانەی سێبەریان بەسەر ناوچەکەماندا کێشاوە، جەژنی ئەمساڵ تایبەتمەندییەکی تری هەیە کە ئاوێتەبوونییەتی لەگەڵ نەورۆزی کوردەواریدا، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئاشتەوایی و یەکڕیزیی زیاتری […]
سەرۆک بافڵ:بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای سەلامەتی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای سەلامەتی و کامەرانییان بۆ دەخوازم. لەکاتێکدا پێشوازی لەم جەژنە پیرۆزە دەکەین، ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگاری و پێشهاتی سەختدایە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە هەوڵەکانمان یەکبخەین و بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەمان تاوەکو […]
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: پیرۆز بێت چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان

بەڕێز/ مەریوان مەسعود – بەڕێوەبەری دەنگی گەلی کوردستان بەبۆنەی چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم هاوکاران و کارمەندانی ئەم دامەزراوە میدیاییە مێژوویییە نیشتمانییە دەکەین. لە ٢١ی ئازاری ١٩٧٩ەوە، کاتێک ئەم ئێزگەیە لە ناو شاخ و دۆڵ و لەژێر هەڕەشەی ڕژێمی بەعسدا بنکەی دانا، تا ئەمڕۆ کە […]
قوباد تاڵەبانی:ئێستا جەماوەری یەکێتی دڵخۆشن کە هیچ کاتێک یەکێتییەکەیان وەک ئێستا یەکڕیز نەبووە،

ئێستا جەماوەری یەکێتی دڵخۆشن کە هیچ کاتێک یەکێتییەکەیان وەک ئێستا یەکڕیز نەبووە، هەربۆیە دەبێت رۆژ لە دوای رۆژ ئەم یەکڕیزییە بەهێزتر بکەین. لە کۆبوونەوەم لەگەڵ ئەندامانی هەردوو بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان و بۆردی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسمان لە گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی کرد کە بە خۆشحاڵییەوە ماوەیەکە دەستی پێ کردووە و هەنگاوی زۆر باشیشمان ناوە. جەختمان […]
سەرۆک بافڵ:لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لیوا […]
سەرۆک بافڵ: پاڵپشتی دیالۆگی بنیاتنەرانە لەگەڵ بەغداد و هەولێر دەکەین

لەم کاتەدا کە ناوچەکەمان رووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە، نابێت ئەو بڕیارانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر چارەنووس و ژیانی گەلەکەمان، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن. حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکەفراوانە، و دەبێت هەموو لایەنەکان بەگوێرەی ئەوە هەڵسوکەوت بکەن. ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە. خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە کە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت […]
مەڵبەند، لە ٣٨ـمین ساڵیادیدا ڕێز لە شەهیدان و قوربانیانی هەڵەبجە دەگرێت

مەڵبەند – دووشەممە، ١٦ی ئاداری ٢٠٢٦ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، لە ٣٨ـمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، چەند ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە وەستان و بەڕێزەوە وەفادارییان بۆ قوربانیان و کەسوکاری سەربەرزیان نواند.
سەرۆک بافڵ:بە خەمێکی قووڵە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا، دەست لەسەر سنگ بە وەفاداریمانەوە یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید دەکەینەوە

بە خەمێکی قووڵە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا، دەست لەسەر سنگ بە وەفاداریمانەوە یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید دەکەینەوە. شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن. ئێمە لەم ساتەدا بە سەربەرزییەوە لەگەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان دەوەستین و پێکەوە هەنگاو دەنێین بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خزمەتکردنی هەڵەبجەی بە ئەرکی خۆی […]
