قوباد تاڵەبانی: حکومەت کارئاسانی و هاوکاریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی دەکات

لەگەڵ بەڕێز دۆرسییا شوتز، بەڕێوەبەری دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقیا لە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کە بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی پێكهاتوو لە نوێنەرانی ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە، سەردانی کوردستانی کردبوو، گفتوگۆیەکی زۆر بەسوودمان کرد لەبارەی چۆنییەتی زیاترکردنی ئاستی بەشداریی وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستاندا. هاوڕابووین کە لە کوردستان دەرفەتی زۆر گەورە […]
قوباد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا و لەکۆبونەوەیەکدا باسیان لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش کردووە لە ناوچەکەدا.

لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا باسمان لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش کرد لە ناوچەکەدا. ئێمە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەبێت ئەو زانیارییانە زۆر بە جدی وەربگرین کە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەن بۆ ئەوەی جارێکیتر سەقامگیریی ناوچەکەمان بخەنە مەترسییەوە. جەختیشم لەوە کردەوە کە پێویستە لە هەرێمی کوردستان […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان محەمەد شیاع سودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس رازی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان محەمەد شیاع سودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس رازی. لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عیراق […]
سەرۆک بافڵ: بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبینەوە.

لە ساڵڕۆژی کارەساتی تەقینەوەکانی 1ـی شوبات لە مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی پارتی دیموکراتی کوردستان تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەبەردەم گڵکۆی شەهیدە سەرکردەکانمان، کادر و لایەنگری هەردوو حیزب و ئەو هاونیشتمانییانە دادەنێین کە شەهیدبوون. ئێمە وەک کورد، یەک چارەنووسمان هەیە، بۆیە بە رۆحیەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر […]
ملیۆنان کورد پشتیوانی لە ڕۆژئاڤای نیشتمان دەکەن

چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستان – باشووری کوردستان بووە بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ پشتیوانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان. خۆپیشاندانەکان لە کاتێکدا دەستیان پێکرد کە گروپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی سووریا هێرشی چەکدارییان کردە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، بە تایبەت لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب و کۆبانی و تەبقە و ڕەققە. خۆپیشاندانە ملیۆنانییەکەی ٣٠ی کانوونی […]
پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان

پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. هیوادارم ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بە تایبەتی کورد. سوپاسی خۆم ئاڕاستەی ئەمریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی نێوەندگیر دەکەم و هیوادارم رێککەوتنەکە ببێتە هۆی سەقامگیریی و گەشەسەندن بۆ رۆژئاوای کوردستان […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق. لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دووپات لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان کرایەوە کە گرەنتی هاوسەنگی و هاوبەشێتی لە وڵاتدا بکات. هەردوولا هاوڕابوون کە […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دۆخی گشتی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە. پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی هەموو هەوڵەکانی لە چوارچێوەی گەیشتنە بە حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت. سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی […]
34 ساڵ بەسەر بەستنی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێدەپەڕێت

رۆژی 27ی1ی1992 لە شاری سلێمانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و ژمارەیەک میوان لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد. کۆنگرەکە چەند رۆژێکی خایاند، هاوکات لە ناو هۆڵی کۆنگرە سەرکردە عومەر دەبابە کۆچی دوایی کرد و بەو هۆیەوە کارەکانی کۆنگرە چەند رۆژێک درێژ کرایەوەو کۆنگرەکە بەسەرکەوتویی کۆتایی بەکارەکانی هێنا. […]
جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد و پشتیوانیی یەكێتی بۆ بەرخۆدانی گەل و هێزەكانمان دووپاتكردەوە

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە): بەخۆشحاڵییەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوه پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان و هێزەکانمان دووپاتکردەوە. مەزڵوم عەبدی دەڵێت، شانازی دەکەین کە دەبینین گەلەکەمان لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ئێمە.
