سەرۆک بافڵ :هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگای قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین

هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگای قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین. ئامانجی هێرشەکە زیانگەیاندنە بە گوزەرانی هاونیشتمانیانمان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکەمان. وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر. چەک تەنها دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت. ئەو میلیشیایانە […]

قوباد تالەبانی:هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیرۆریستی گەورە

هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیرۆریستی گەورە و بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابووریی کوردستان و هەموو عێراقە. چەند بارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی کردەییە. ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات […]

سەرۆک بافڵ :رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە

رۆژی شەهیدی یەکێتی، رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە، بۆ ئێمەش ساتی بیرهێنانەوەی ئەو قوربانییانەیە کە رۆڵەکانی یەکێتی بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی خوێنی خۆیان کردە خەڵاتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان. یەکێتی بە شانازییەکی زۆرەوە، ئەمڕۆژە بەرز ڕادەگرێت و بە شکۆوە یادی هەموو ئەو شەهیدانەمان دەکەینەوە کە بە خوێنی خۆیان کوردستانەکەمانیان گەیاند بە […]

هونەری فرۆشتنەوەی شکست بەسەرکەوتن، بەرهەمی پەروەردەی مەکتەبی ڕۆماتیزمی سیاسییە.

کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، هەڤاڵانی تێکۆشەر، لە بازنەکانی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، پێشمەرگە، کۆمەڵەکانی پێشمەرگە، ڕێکخستنە دێرینەکان، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامبووانی سەنگەر، تیمی یەکێتی لە ئیدارەی ڕاپەڕین، مامۆستایان، زانایانی ئاینی، ژنان، گەنجان، خوێندکاران، وەرزشکاران، سەندیکا و ڕێکخراوەکان، ڕۆشنبیران، کەسایەتی و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵکی خۆڕاگر و بە ئەمەکی دەڤەری هەمیشە سەوزپۆشی ڕاپەڕین. بە سڵاوی گەرمی ڕێی خەباتەوە، سوپاسی یەکبەیەکتان دەکەین، […]

رێگری پارتی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكییه‌كان بۆ ده‌نگدان پێگه‌ی كوردی لاواز كرد

هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگ و كورسی یه‌كێتی له‌پارێزگای كه‌ركوك زیادیكردوه‌ و سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی له‌و پارێزگایه‌ ده‌نگی یه‌كه‌می هه‌موو عیراق بووه‌، به‌ڵام به‌ گشتی ده‌نگی كورد له‌ شاره‌كه‌ كه‌می كردووه‌، كاندیدێكی ده‌رنه‌چووی پارتیش له‌شاره‌كه‌، ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ هۆكار زۆر بوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌شاره‌كه‌ كه‌م بكات، به‌ڵام له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان دروستبوونی ئاسته‌نگ بووه‌، بۆ ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ركوك كه‌ […]

پێگه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غداد به‌هێزتر ده‌بێت

هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ له‌ 11ی 11ی 2025 به‌رێوه‌چوو، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌بوو كه‌ گۆڕ‌انكارییه‌كی زۆری له‌ ژماره‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان دروستكرد، هه‌ندێكیان ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییان كه‌می كردو هه‌ندێكیشیان ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییان زیادیكرد، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كورد تاكه‌ حزب بوو كه‌ هه‌م ژماره‌ی ده‌نگی زیادیكرد هه‌میش […]

قوباد تاڵەبانی:لە یادی ٢٤١ ساڵەی بونیادنانی شاری شاران، جارێکی دیکە خۆشەویستی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانە ئازا و سەربەرزەکەی دووپات دەکەینەوە

لە یادی ٢٤١ ساڵەی بونیادنانی شاری شاران، جارێکی دیکە خۆشەویستی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانە ئازا و سەربەرزەکەی دووپات دەکەینەوە و شانازی بە ئێستا و بە مێژووە درەوشاوەکەی دەکەین. سلێمانی نەک هەر بۆ خەڵکی شارەکە، بەڵکو بەهۆی ئەو رۆڵە پێشانگایەتییەی کە بە درێژایی مێژووەکەی بینیوویەتی لای هەموو کوردێک شارێکی خۆشەویستە. بە دڵنیاییەوە لەمەودواش هەر […]

سەرۆک بافڵ:سڵاو سلێمانی، شاری ھەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیری.

ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە بۆ سلێمانی یادی 241 ساڵەی بوونیادنانی شاری شاران دەکەینەوە. ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە. ئێمە بە شوێن باوک و باپیرانماندا هەنگاو دەنێین و بەردەوام لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی دەبین و وەفادارین بەرامبەریان. وەک هەمیشە خزمەتکردنی سلێمانی […]

پێکەوە بەرەو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکەکەمان و بەرزڕاگرتنی ناوبانگی میدیایی ڕاستگۆ و پیشەیی یەکێتییەکەمان

بەشی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین – بازنەکانی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین هەڤاڵان و هاوڕێیانی میدیاکاری خۆشەویست لەم ساتەوەختە مێژووییەدا، کە بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی پێهات، بەشی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین – ڕاگەیاندنی بازنەکانی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، بە دڵێکی پڕ لە سوپاسگوزاری و ڕێزلێنامەی چڵە زەیتوونییەوە، دەستخۆشی و پێزانینی بێپایان ئاراستەی هەموو ئێوە دەکات کە وەک تیمێکی یەکگرتوو، شانەشانی یەکتر، […]

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندی بە رێبوار تەهاوە کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عیراق لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا. سەرۆک بافڵ رایگەیاند، سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە، دڵنیاین لە خزمەتکردنی زیاتری کەرکوکییەکان بەردەوام دەبێت و ئێمەش بە تەواوی پاڵپشتی دەکەین. لای خۆیەوە، رێبوار تەها سوپاسی متمانەپێدانی لەلایەن خەڵکی کەرکوک و سەرۆک […]