فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی بۆ فڕۆكەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی دەگۆڕدرێت

لەسەر داوای دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی دامەزراوەكەش دەڵێت: “دوای زیاتر لە چوار ساڵ هەوڵەكانمان بە ئامانج گەیشت و سەرۆك مام جەلالیش وەك سەرۆكی وڵاتانی دیكە شایستەی ئەوەیە بە هەموو شێوەیەك رێز لە خەبات و تێكۆشانی بگیرێت، ناونانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش بەناویەوە خزمەتێكی بچووكە بە […]
راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەسەرپەرشتی هەڤاڵ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ یەكشەممە، ٢٨/٩/٢٠٢٥ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی، هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی […]
سودانی رۆڵی سەرۆک بافڵ لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەرز دەنرخێنێت

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلوولی 2025 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق پێگەیشت. لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: لە سەرەتای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بەڕێز محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق زۆر سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد، بۆ ئەو […]
قوباد تاڵەبانی:رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق

رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و دەرگا دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەمان بەپێی دەستوور و لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە. لە دوای ئەم رێککەوتنە، هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی هەموو ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە دوای ساڵانێکی […]
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە گەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکەم

بە گەرمی پێشوازی لە رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق دەکەم، پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم و سوپاسیان دەکەم بۆ پشوودرێژییان. هەمیشە باوەڕمان وابووە و داکۆکیش لەسەر ئەوە دەکەین کە دیالۆگ و گفتوگۆ باشترین چارەسەرە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و گەیشتن بە ئەنجامی دڵخواز لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانمان. هیوادارین ئەم رێککەوتنە بخرێتە خزمەتی زیاتری خەڵکە […]
پڕۆژەی کارسازی گەنجان لە ڕانیە دەستی پێدەکات

ڕانیە – بەشی گەنجانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر ڕێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری پێشووتری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا پڕۆژەیەکی نوێی کارسازی بۆ گەنجانی ڕانیە و دەڤەرەکە ڕاگەیاند. هەڤاڵ هۆشمەند عەلی، لێپرسراوی بەشی گەنجانی مەڵبەند، لە وتەیەکدا جەختی لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی گەنجان و پەرەپێدانی […]
سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین: تەنها کاتێک گیانی شەهیدانمان ئاسودە کردوە، کە بە ئەمانەتەوە درێژە پێدەری ڕێبازە پیرۆزەکەیان بین

دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ هەڤاڵ دکتۆر میران محمد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ شێخ جەبار لێپرسراوی بەشی شەهیدان و تێکۆشەران و هەڤاڵ ڕەسوڵ سۆفی لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی بازنەی هەڵبژاردنی راپەڕین، لەگەڵ نوێنەرایەتییەکانی شەهیدان – شەهیدانی ڕۆشنایی کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا، هاوکات لەگەڵ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی قارەمانێتیی و گیان فیدایی […]
سەرپەرشتاری مەڵبەند، جەخت لە تەرخانکردنی توانستەکان دەکاتەوە

دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەڤاڵان جێگران و لێپرسراوانی بەشەکانی مەڵبەنددا، هاوکات لەگەڵ تیشکخستنە سەر دوا پەرەسەندنە سیاسی و حزبییەکانی ڕۆژ، جەخت لەسەر پێداگری و هەڵوێستە نەگۆڕە نیشتمانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکاتەوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دوا […]
کارمەندانی پاککەرەوە لە ناحیەی چوارقوڕنە بەسەردەکرێنەوە

دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان لێپرسراو و یاریدەدەری بازنەی حەوتی هەڵبژاردنی بیتوێن، لێپرسراوی چاودێری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین و بەشێک لە هەڤاڵانی لێپرسراو لە دەڤەرەکەدا و ستافی بازنەی حەوت، لە میانەی بەسەرکردنەوەی بازنەکەدا لە چوارقووڕنە، ژمارەیەک سەبەتەی خۆراکی وەک پشتیوانی و هاوکارییەکی […]
لە مەڕاسیمێکدا یادی نووسەر بەنگین پیرۆت بەرز ڕاگیرا

چوارقوڕنە – دووشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ساڵحی شەهیدان لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی حەوتی بیتوێن و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و قائمقامی قەزای ڕانیە، لە مەراسیمێکی تایبەتدا یادی نووسەر و ڕۆشنبیر بەنگین پیرۆت، فەرمانبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەرز ڕاگرت. مەراسیمەکە لە کتێبخانەی گشتی چوارقوڕنە بە ئامادەبوونی کەسوکاری کۆچکردوو و ژمارەیەکی بەرچاو […]
