مەڵبەندی ٢٤ی ڕیکخستنی ڕاپەڕین : دوو توێی قەڵادزێ 24/4 تایبەت بە ٥١ هەمین ساڵیادی بۆردومان و ٤٣ ساڵەی یادی ڕاپەڕینی قەڵادزێ بڵاوکردوە

قەڵادزێ 24/4 دوو توێیەکی تایبەت بە ٥١ هەمین ساڵیادی بۆردومان و ٤٣ ساڵەی یادی ڕاپەڕینی قەڵادزێ مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین لە ساڵیادی بۆردومان و ڕاپەڕینی قەڵادزێ ساڵانە دوو توێیەکی تایبەت بەو بۆنەوە بڵاودەکاتەوە کە تایبەت دەبێت بەو ڕووداوە کلیک بکە بۆ بینینی

زیاتر لە نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر بۆردوومانكردنی شاری قەڵادزێدا تێپەڕدەبێت، كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەساڵی 1974 دا شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكراو بەو هۆیەشەوە چەندین هاووڵاتی و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی شەهیدو برینداربوون. 51ساڵ بەر لەئێستا رژێمی لەناوچووی بەعس بۆردومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لەو شارە كرد، لەئەنجامدا 163 كەس شەهیدبوون كە 9 كەسیان خوێندكاری زانكۆ بوون […]

یەکێتییە سەربەرزەکان، هەڤاڵانی سەرۆک مام جەلال و قوتابخانەکەی یەکێتی و شۆڕشی نوێی کوردایەتی.

ئەمڕۆ بە شانازی و رۆحیەتی بەرزی یەکێتییانەمانەوە، دووهەمین دیداری یەکێتیمان کردە وێستگەیەکی دیکەی رێکخراوەییمان بۆ جۆشدانەوەی گیانی یەکێتی بوونمان و خۆئامادەکردنمان بۆ رێکخستنەوە و گۆڕانکاریکردن لە پەیکەر و ستراتیژیی حیزب و نیشتمانیمان. ئێوەی هەڤاڵان و کادرانی سەربەرزی یەکێتی بە بەشداری گەرموگوڕتان، بە سەرنج، پێشنیاز، تێبینی و رەخنەکانتان قۆناغێکی نوێ لە ژیانی یەکێتییەکەمان دەهێننە ئاراوە و […]

قەڵادزێ، قوربانی تاوانی جەنگە و پێویستە حکومەتی عیراق قەرەبووی بکاتەوە

لە یادی پەنجا و یەک ساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ و چل و سێ ساڵەی راپەڕینە مێژووییەکەیدا، مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەم بانگەوازە پڕ لە هیوایە، یادی قوربانیان دەکاتەوە و پەیمانی بەردەوامی بۆ خزمەتی شارەکە و خەڵکەکەی نوێ دەکاتەوە. دەقی پەیامەکە “یەکێتی، چۆن لەبەرامبەر زەبر و زەنگی ڕژێمدا پشتی نەکردە قەڵادزێ و خەڵکی کوردستان، […]

قوباد تاڵەبانی:ئیتر ئەوە دروشم نییە کە دەڵێین یەکێتی حیزبی کادرانە، چونکە بە کردار کادران بەشداری چالاکانەیان هەیە لە دانانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیدا.

ئیتر ئەوە دروشم نییە کە دەڵێین یەکێتی حیزبی کادرانە، چونکە بە کردار کادران بەشداری چالاکانەیان هەیە لە دانانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیدا. هەر کاتێک یەکێتی پشتی بە کادرەکانی بەستبێت بەرەو لوتکە هەڵکشاوە، دڵنیاین لەم قۆناغە نوێیەشدا یەکێتی پشبەستوو بە کادرە ژیر و پێگەیشتووەکانی ساڵ لە دوای ساڵ و کۆنگرە لە دوای کۆنگرە و هەڵبژاردن لە […]

دووەمین دیداری گشتی یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد

دووەمین دیداری گشتی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وبەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی دەستیپێکرد. سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال و شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد. د.یوسف گۆران سكرتێری لیژنه‌ی باڵای دووه‌مین دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتەی دەستپیکی دیداردا […]

كاروان گەزنەیی: یەكێتی بە دوو هەزار پێشنیارەوە دیدار دەبەستێت

كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: “یەكێتی بە دوو هەزار پێشنیارەوە دیدار دەبەستێت، ئامانج لەدیداریش داڕشتنی ستراتیژو سیاسەتی یەكێتی و زەمینەسازییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخە هەرێمی و ناوخۆی و ناوچەییەكان”. كاروان گەزنەیی وتەبێژی دووهەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “سەعات 11ی رۆژی چوار شەممە 23-4-2025 لە هۆڵی پێشمەرگە لەسلێمانی، كەرنەڤاڵی دووەهەمین دیداری گشتی یەكێتیی […]

قوباد تاڵه‌بانی: خوازیاری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانین له‌گه‌ڵ ئێران

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكرا. له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ رۆژی سێ شه‌مه‌(22/4/2025) به‌ڕ‌ێوه‌چوو، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌یدا. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌هێزتركردنی […]

سەرۆک بافڵ: ئەرک و بەرپرسیارێتی لەناو حیزبدا رێکدەخەینەوە و بە بەرنامەی نوێ و نیشتمانییانە هێزی یەکێتی باشتر بەگەڕدەخەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە و نوێبوونەوە لەناو ئۆرگانەکان و داڕشتنەوەی بەرنامە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەرک و بەرپرسیارێتی لەناو حیزبدا رێکدەخەینەوە و […]

سبەینێ‌ دووەمین دیداری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستپێدەكات

دووەمین دیداری گشتی یەكێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی بەڕ‌ێوەدەچێت. پێشتریش لە 15ی شوباتی رابردوو كۆنفرانسی مەڵبەند و ئۆرگانەكانی یەكێتی بە مەبەستی ئەنجامدانی دووەمین دیدار دەستی بەكارەكانی كرد. ئەوەش لە كاتێكدایە بەپێی پەیڕ‌‌ەوی ناوخۆی پەسندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی […]