سەرپەرشتیاری مەڵبەند: بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانمان لە ئەنجومەنی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و کۆمیتەکانی ڕێکخستنی سنوری مەڵبەندەوە، پێزانینی قووڵ و نەبڕاوەی خۆمان بۆ ئامادەبوونی پڕشکۆتان لە مەڕاسیم و چالاکییەکانی ٣٤ ساڵەی یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ ئاڕاستەی هەمووتان دەکەین.

سوپاسنامەیەک لە سەرپەرشتیاری مەڵبەندەوە بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانمان لە ئەنجومەنی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و کۆمیتەکانی ڕێکخستنی سنوری مەڵبەندەوە، پێزانینی قووڵ و نەبڕاوەی خۆمان بۆ ئامادەبوونی پڕشکۆتان لە مەڕاسیم و چالاکییەکانی ٣٤ ساڵەی یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ ئاڕاستەی هەمووتان دەکەین. ئەو ڕاپەڕینە مێژووییەی کە پێنجی مانگی سێی ئەو ساڵە، لە ڕانیەی دەروازەوە، دەستیپێکرد […]

مەڵبەند تاجەگوڵینە دەخاتە سەر گڵکۆی سیمبول و پاڵەوانانی ڕاپەڕین

کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، لە ٣٤ساڵە یادی ڕاپەڕینی پێنجی سێدا، هاوڕێ لەگەڵ تێکۆشەران و فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگە و دژەتیرۆر، هەڤاڵانی مەڵبەندو پەڕلەمانتاران و کۆمیتەکانی رانیە و دەروازە، گڵکۆی سیمبولی ڕاپەڕین شەهید عەلی نەبی و پاڵەوانانی ڕاپەڕین شەهیدان […]

سەرپەرشتیاری مەڵبەند تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداری بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین لە مۆنۆمێنتی شەهیدان دادەنێت

کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یادو یادەوەرییەکانی شەهیدانی ٥ی ئازاری ١٩٩١ و ڕۆژانی ڕاپەڕین بەگشتی، لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ژمارەیەکی بەرچاو لە تێکۆشەران، حکومەتی خۆجێیی ڕاپەڕین، فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگە و پەرلەمانتاران و جەماوەرێکی فراوانی ڕانیە و دەڤەرەکە بەگشتی کە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی […]

چرکە ساتی دەسپێکردنی ڕاپەڕین بەرزو پیرۆز ڕاگیرا

کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ئازاری ٢٠٢٥ بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی چرکەساتی یەکەم دەستڕێژی دەستپێکی ڕاپەڕینی ٥ی ئازاری ساڵی ١٩٩۱ لە مەڕاسیمێکدا کە بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ژمارەیەکی بەرچاو لە تێکۆشەران، حکومەتی خۆجێیی ڕاپەڕین، فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگە و پەرلەمانتاران و جەماوەرێکی بەفراوانی ڕانیە و دەڤەرەکە بەگشتی، لە بەردەم پەیکەری (سەرکەوتن […]

مەڵبەند گڵکۆی شەهیدانی ڕاپەڕین بەسەردەکاتەوە

ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٥ی ئازاری ٢٠٢٥، هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان جێگران و ستافی ئەنجومەنی مەڵبەند، گڵکۆی شەهیدانی ڕاپەڕینیان لە گۆڕاستانی کونەسێ بەسەرکردەوە و سوڕەتی فاتیحایان بۆ گیانی پاکی شەهیدان خوێند. هاوکات لەگەڵ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەرییەکانی شەهیدان، جەخت لەسەر گرنگی […]

ڕاپەڕین، لە بڵێسەی دەستپێک و سەرکەوتنەوە تا تریفەی گەشەسەندن

هاونیشتمانیانی خۆشەویست، کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، بە سڵاوی گەرمی ڕێی خەباتەوە، پیرۆزبایی ٣٤ ساڵە یادی ڕاپەڕینی ٥ی ئازاری ١٩٩١ـتان لێدەکەین. لەم ڕۆژە مێژووییەدا درود و سڵاو بۆ ڕۆحی ڕابەری مەزنی گەلەکەمان سەرۆک “مام جەلال” دەنێرین، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی شۆڕش و ڕاپەڕین و پارێزگاری لە دەستکەتەکان و کەسوکارە سەربەرزەکەیان دادەنەوێنین. […]

پەیامی سەرۆک بافڵ بەبۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

بەبۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم دەکەم لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەکان و تێکۆشەرەکانی رێگای خەباتی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.راپەڕین کە لە رانیەی سەربەرزەوە ئاگری بڵێسەی سەند، خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قارەمانێتیی رێکخستنەکان و شانەچەکدار و پارتیزانەکانی شۆڕشی نوێ […]

پەیامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادى ٣٤ساڵەی راپەڕینی گەلەکەمان

كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان كوڕان و كچانی نەوەی راپەڕین و تێکرای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەناوی یەکێتییەکەتانەوە پیرۆزبایی گەرمی ٣٤ ساڵەی راپەڕینتان لێدەكەین ، كە لە 5ی ئادار لە دەروازەی راپەڕینەوە مژدەی رزگاری دەستی پێکرد و زەماوەندی سەرفرازی بردە سلێمانی و قەڵای ستەمی لەهەولێر روخاند و لەدهۆكی دەلال سوپای داگیركەری بەعسی وەدەرنا و تاجی سەركەوتنی یەکجارەکی لە […]

دیداری حیزب: ڕێبازێکی نوێ بۆ بەشداریکردن و بڕیاردان

د . یوسف گۆران دیداری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان نوێنەرایەتی هەنگاوێکی نوێ و گرنگ دەکات لە کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی لەناو حزبدا، و دەستپێشخەرییەکی بێ وێنەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە. ئەم بیرۆکەیە لە وەڵامی ئەو گۆڕانکارییە خێرایەدا هات کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات، کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە میکانیزم و ئامرازەکانی کارکردنیان بۆ […]

سەرۆک بافڵ:بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن تاوەکو داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بەدیبهێنین و بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین. خوای گەورە گەل و وڵاتمان بپارێزێت و رۆژوو و خواپه‌رستيى هەموولایەک قبووڵ بکات. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی […]