سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە دانيال روبنستين و ستیڤن بیتنەر کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دانيال روبنستين، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا لە عیراق و ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و رووداوە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کرایەوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا […]

سلێمانی ده‌بێته‌ پێشه‌نگی دارایی و بازرگانی عیراق و هه‌رێم

یه‌كه‌م ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی دارایی و بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سلێمانی كرایه‌وه‌و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌ش ده‌ڵێت:” ئامانج له‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌ كۆكردنه‌وه‌ی بواری دارایی و ئابوورییه‌ له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌دا”.  شاد فكره‌ت به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دارایی و بازرگانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:” ناوه‌نده‌كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ناوه‌ند له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌و […]

مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین: ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، میراتی خەباتی خوێندکارانە

لە ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکدا، جیهان یادی ڕۆژی نێودەوڵەتی زمانی دایک دەکاتەوە، کە دەرفەتێکی بەنرخە بۆ بەرزڕاگرتن و پاراستنی فرەچەشنیی زمانەکانی جیهان. ئەم ڕۆژە مێژوویەکی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی لە پشتە، ساڵی ١٩٥٢ کۆمەڵێک خوێندکاری بەنگلادیشی گیانیان بەخت کرد لە پێناو مافی بەکارهێنانی زمانی دایکیان لە ڕۆژهەڵاتی پاکستان. ساڵی ١٩٩٩، ڕێکخراوی یونسکۆ بە مەبەستی […]

سبەی دیداری یەکێتی لە دهۆک دەستپێدەکات

لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا وێستگەی داهاتووی دیدار، لە دهۆک بێت و بڕیارە سبەی پێنجشەممە ٢٠-٢-٢٠٢٤ دیدارەکە دەستپێبکات. لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای دیداردا کە بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، بریاردرا رۆژی پێنچشەممە ٢٠-٢-٢٠٢٥ وێستگەی داهاتووی دیدار لە پارێزگای دهۆک بێت. دیداری دهۆک بۆ تێکۆشەرانی سنوری مەڵبەندی پارێزگای دهۆک و هەموو […]

سەرۆک بافڵ لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق، هەرێمایەتی و ئەرکە رێکخراوەییەکان گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەبارەوە کرا و دووپات لە پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئارامی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە لەسەر بنەمای پاراستنی […]

لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ئاشتییه‌ له‌توركیا

لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایگه‌یاند:”له‌م قۆناغه‌دا راگه‌یاندن به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه‌ كه‌ هاوكاربێت بۆ سه‌رخستنی ، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شێتی، بنیادنانه‌وه‌ی متمانه‌، پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا، پاراستنی یه‌كڕ‌یزی كوردایه‌تی “. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری له‌باره‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژی یه‌كێتی بۆ […]

لەتیف نێروەیی: سێ هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ گەلی کوردستان

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سێ هەواڵی دڵخۆشكەر بۆ گەلی کوردستان لە یەک رۆژدا کە جێبەجێکردنی دوو بەڵێنی یەکێتی بوون لە بانگەشەی هەڵبژاردندا. هەواڵێک بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و هەواڵی دووەم بۆ جووتیارانی ناوچەدابرێنراوەکان و هەواڵی سێیەمیش پەیوەستە روڵی یەکێتی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاو باکوری کوردستان ، هەواڵەکان بریتین کە […]

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(18/2/2025) لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بە سەردانی وەفدی دەم پارتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو پرۆسەی لە تورکیا سەبارەت بە پرسی کورد دەستی […]

وەفدی ئیمڕاڵی بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئوندەر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال

وەفدی ئیمڕاڵی بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئوندەر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال -یانکرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا . دوای دانانی تاجەگوڵینە لەلایەن وەفدی ئیمڕاڵییەوە ، پەروین بوڵدان لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا ئاماژەی بە رۆڵی گەورەی سەرۆک مام جەلال دا لە پرۆسەی ئاشتی و بە دیهێنانی ئازادی بۆ گەلەکەمان کەمەش […]

قوباد تاڵەبانی:یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەر رۆشنایی رێبازی سەرۆک مام جەلال روانگەیەکی روون و چەسپاوی هەیە بۆ چۆنییەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەر رۆشنایی رێبازی سەرۆک مام جەلال روانگەیەکی روون و چەسپاوی هەیە بۆ چۆنییەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا. وەک هەمیشە بە هەموو توانایەوە پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دەکات و لەم چوارچێوەیەدا هەر ئەرکێکی نەتەوەیی بکەوێتە سەرشانی بە شانازییەوە جێبەجێی دەکات. ئەمڕۆ لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتی بەڕێزان […]