بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەین بە ژمارە ڕەفتار بکەین، 39 بە 39ـین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەین بە ژمارە ڕەفتار بکەین، 39 بە 39ـین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، مێژووى یەکێتى زێڕینە و دەبێت ئایندەیان جوانتر بێت، چونکە ئەمڕۆ هەموو لایەنەکان گوێ لە یەکێتى دەگرن. دەقی وتەکانی، بافڵ جەلال تاڵەبان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی […]
لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی شکۆداردا، مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی بەرز ڕاگرت

لە کەشێکی پڕ لە جۆش و خڕۆشی نیشتمانی و جەماوەری یەکێتییانەدا، ڕۆژی دووشەممە (١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، بە سەرپەرشتی هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەند و بە ئامادەبوونی هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، مەڕاسیم و کەرنەڤاڵی شکۆداری یادی ٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەڵبەند بەڕێوەچوو. لە مەڕاسیمەکەدا، مەڵبەند بە گەرموگوڕیی پێشوازیی شایستەی لە ئاپۆرای جەماوەریی […]
سەرۆک بافڵ:لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، لەم دۆخە سەختە ئابووری و ناسەقامگیرییە هەرێمییەی کە خەڵکەکەمانی تێدایە، ئەوە دووپات دەکەینەوە کە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی خۆماندا هاوپشت و هاوسەنگەرین

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، لەم دۆخە سەختە ئابووری و ناسەقامگیرییە هەرێمییەی کە خەڵکەکەمانی تێدایە، ئەوە دووپات دەکەینەوە کە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی خۆماندا هاوپشت و هاوسەنگەرین. دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاسی کۆمەڵانی خەڵکی خۆمان بکەم بۆ ئارامگرتن و خۆڕاگرییان و دڵنیایان دەکەینەوە کە لەسەر هەوڵە بێوچانەکانمان بەردەوام دەبین بۆ خزمەتکردن و پاراستنیان. لە هەنگاوەکانی […]
قوباد تاڵەبانی:دڵنیاین یەکێتی بە پشتیوانی و بە خەمخۆری جەماوەرەکەی هەر دەمێنێت و هەر گەشە دەکات و هەر وەک هێزی جێی هیوا و متمانەی خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە

ساڵی ١٩٧٥ دوای ئەو تاڵاوی شکست و تەمی بێ هیواییەی باڵی سەر کوردستاندا کێشابوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندە پێویست بوو بۆ گەڕاندنەوەی ورە و هیوا و بۆ رێکخستنەوەی خەڵک و جۆشدانەوەی خەباتی مافخوازانە و رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان، ئێستاش دوای ٥١ ساڵ، بە هەمان ئەندازە یەکێتی پێویستە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی مافە […]
مەكتەبی سیاسی: بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی بەردەوامە

بە بۆنەی یادی (51) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی و (50) ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمانەوە، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: هەر یەكێتییەكەی سەرۆك مام جەلال و داكۆكیكاری مافی كۆمەڵانی خەڵك دەبین و ئێستاش بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ كاروانی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی بەرەو پێش دەبەین. دەقی پەیامەكە: پەیامی مەكتەبی سیاسی بە بۆنەی یادی (51) ساڵەی […]
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بەردەوام لە گەشەسەندن و بەهێزبووندایە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە رانیە سەردانی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەلایەن حەیدەر سەعید، بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەمە(31/5/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەڵبەند و هەموو کادران و هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی […]
قوباد تاڵەبانی: راپەڕین دەبێتە سەنتەری وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی

لە ئەمڕۆوە دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین بە فەرمی دەستی بەکارەکانی کرد. سوپاسی حکومەتی بەریتانیا دەکەین کە پاڵپشت و بەشدارە لەم پڕۆژەیەدا. ئەم دەزگایە مۆدێلێکی نوێیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری. چیتر بەس شارە گەورەکان سەنتەرێک نابن بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، بەڵکوو هەموو قەزا و ناحییەکان بەپێی تایبەتمەندیی خۆیان گرنگییان پێ دەدەرێت و وەبەرهێنانیان تێدا دەکرێت. لە راپەڕینەوە […]
سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسوڵمانان دەکات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشییان بۆ دەخوازم. ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان، تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە بەڕێز مامۆستا سهڵاحهدین محەممەد بههائهدین، ئەمیندارى گشتیی یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکران و گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا. لەو پێناوەشدا مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد دەستپێشخەرییەکی بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی کوردستان پێشکەشی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی […]
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: زمان نیشتمانە، با پێکەوە شکۆی شوناسەکەمان بپارێزین.

بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی و ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری “هاوار” لەلایەن میر جەلادەت بەدرخان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم نووسەران، ئەدیبان، زماندۆستان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکەمان بە تایبەتی دەکەین. ئەم ڕۆژە تەنها یادکردنەوەی ڕووداوێکی مێژوویی نییە، بەڵکوو گوزارشتە لە ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ پاراستنی شوناس و زمانی دایک وەک کۆڵەکەی سەرەکیی مانەوە و گەشەپێدانی […]
