مەڵبەندی ڕاپەڕین: وەک هەمیشە قەڵای داکۆکیکار لە مافی ڕەنجدەران دەبین.

مەڵبەندی ڕاپەڕین بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا جەخت لە خەباتی نەپساوەی یەکێتی دەکاتەوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی ڕەنجدەران. دەقی پەیامەکە… لەیادی شکۆداری یەکی ئایاردا، گەرمترین و هەڤاڵانەترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیر و بازوو لە کوردستان بەگشتی و دەڤەری ڕاپەڕین بەتایبەتی دەکەین. یەکی ئایار تەنها […]

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتی و رێبوار تەها، ئەندامی سەرکردایەتی کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی بێپایانی ئاڕاستەی هەریەک لە هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند کرد، بەهۆی ئەو رۆڵەی لە خزمەتکردنی کەرکوک دەیگێڕن و هەمووان ستایشیان دەکەن کە ئەمە بۆ یەکێتی مایەی سەربەرزییە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال گەورەترین خزمەتیان کردووە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵ و خزمەتە بەردەوامەکانی بەڕێز […]

قوباد تاڵەبانی: چاکسازی لە تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوریی

چاکسازی لە پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کە لە ساڵی ٢٠٢٣وە دەستمان پێ کردووە. پێشتر تۆمارکردنی کۆمپانیایەک نزیکەی دوو مانگی دەخایاند و ٣١ هەنگاوی پێویست بوو، ئێستا بەشێوەی ئۆنلاین و تەنها بە ٢٤ کاتژمێر و بە نرخێکی زۆر کەم تۆمار دەکرێت. بە ئامادەبوونی بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی […]

قوباد تاڵه‌بانی: ئامانجی حكومه‌ت گه‌شه‌پێدانی قه‌زا و ناحییه‌كانه‌

زانكۆی راپه‌ڕ‌ین و دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتى هه‌رێمی كوردستان دیدارێكی زانستی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئابووری ئیداره‌ی ر‌اپه‌ڕ‌ین، ر‌ێكخست كه‌ تێیدا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: “ئامانجمان گه‌شه‌پێدانی قه‌زا و ناحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌”. قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ به‌شداریی له‌ “دیداری ده‌رفه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی ئیداره‌ی راپه‌ڕ‌ین” […]

بۆردی راگەیاندن: رێگریکردن لەکاری رۆژنامەگەری سەرپێچییەکی یاسایی و ئەخلاقییە

ناوەندی بادینانی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: رێگریکردن لە رۆژنامەنوسان لە دهۆک بە سەرپێچی یاسایی و ئەخلاقی دەزانین و پێویستە مافی کاری رۆژنامەنووسی و بەدەستهێنانی زانیاری بۆ سەرجەم رۆژنامەنووسان و دەزگا رەسمی و رێپێدراوەکان فەراهەم بکرێت. دەقی پەیامەکە… ڕێگریکردن لە ستاف و تیم و پەیامنێرانی کەناڵی “گەلی کوردستان” لەلایەن […]

پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز عەلی زەیدی دەکەین بەبۆنەی راسپاردنیان وەک سەرۆکوەزیرانی عیراق.

هیوای باشترین بۆ بەڕێزیان دەخوازین لەم ئەرکە گرنگەدا. یارمەتیدەری دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا و گشتگیر و هاوکاری ئەو حکومەتە دەبین تا عیراق لەو قەیرانە ئابووری و ئەمنییانە دەرباز بکات کە ڕووبەڕووی بووەتەوە. پشتیوانی لە حکومەتە نوێیەکە دەکەین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان لە بەرژەوەندیی گەلەکەماندا. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی […]

خوێندکاران پێشەنگی گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی کۆمەڵگەن

لێپرسراوی مەڵبەند بەشداری یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاران دەکات ڕانیە – ڕۆژی ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی یادی یۆبیلی زێڕین و ٥٠ ساڵە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ٢٦ی نیسانی ١٩٧٦)، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕانیە و دەروازە، سەردانی بازنەی […]

لە مەڕاسیمێکی شایستەدا تەرمی شاعیر و ڕووناکبیری گەورەی کورد د. ڕەفیق سابیر گەڕێندرایەوە نیشتمان و بە خاک سپێردرا

ڕاپەڕین – یەکشەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦ دوای ئەوەی لەسەر ئەرک و لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تەرمی نووسەر و ڕووناکبیری گەورەی کورد (د. ڕەفیق سابیر) لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕێندرایەوە باوەشی نیشتمان، لە مەڕاسیمێکی پڕ شکۆدا کە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی ڕانیە بەڕێوەچوو، ماڵئاوایی کۆتایی لێکرا. مەڕاسیمەکە کە بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد، نوێنەری […]

قوباد تاڵەبانی:بە رێز و شکۆوە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکەینەوە و رێز دەگرین لە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی رێکخراوەکەتان

بەڕێزان لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە رێز و شکۆوە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکەینەوە و رێز دەگرین لە مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی رێکخراوەکەتان. لەم یادەدا لە قووڵایی دڵەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەران و هەموو ئەندامانی کۆمەڵەی خوێندکاران دەکەین. لە ئێستادا ستراتیژ و سیاسەتێکی نوێمان گرتووەتەبەر، لەلایەکەوە دەمانەوێت ئاستی زانستی زانکۆکانمان […]

سەرۆک بافڵ:ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان تەنها یادکردنەوەی رێکخراوێکی پیشەیی نییە، بەڵکو رێزگرتنە لەو ناوەندە گەورەیەی کە دەیان سەرکردە، رۆشنبیر و تێکۆشەری پێگەیاندووە

خوێندکارانی ئازیز … مەشخەڵ هەڵگرانی رێگای پەروەردە و زانست و نیشتمانپەروەریی ئەمڕۆ یادی رۆژێکی مێژوویی و وەرچەرخانێکی گرنگ دەکەینەوە لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و جوڵانەوەی خوێندکاران و لاواندا، ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان تەنها یادکردنەوەی رێکخراوێکی پیشەیی نییە، بەڵکو رێزگرتنە لەو ناوەندە گەورەیەی کە دەیان سەرکردە، رۆشنبیر و تێکۆشەری پێگەیاندووە و هەمیشە سەنگەری […]