مەزڵوم عەبدی: سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆک بافڵ دەکەم

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت: هەرچی لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتنی لەسەر بکرێت، لە عەفرین و سەریکانیش جێبەجێ دەکرێت، دەشڵێت: سەرکردە سیاسییە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆر پشتگیرییانکردووین. جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەکەناڵی ئاسمانی روناهی رایگەیاند: سوود لە قۆناغی ئاگربەست […]

لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغداد، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و ئامادەبوونی هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەمە(24/1/2026) بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی عیراق و چۆنییەتی بەرەو پێشچوونی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا. […]

قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئەولەوییەتی حکومەتی عیراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و ئامادەبوونی هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لە بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغداد، لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەمە(24/1/2026) بەڕێوەچوو، هەردوولا بۆچوون و دیدگای خۆیان بۆ حکومەتی داهاتووی عیراق خستەڕوو و هاوڕابوون لەسەر […]

قوباد تاڵەبانی و هادی عامری: لایەنە عیراقییەکان زیاتر هەماهەنگ بن

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و پێکهاتوو لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و د.خالید شوانی و د.یوسف گۆران لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە(24/1/2026) بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە […]

قوباد تاڵەبانی: حکومەتی داهاتووی عیراق کێشەی مووچە و بودجە چارەسەربکات

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسایب کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە (24/1/2026) بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا. قوباد تاڵەبانی بۆچوونی یەکێتی لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خستەڕوو و جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی […]

قوباد تاڵەبانی: حکومەتی داهاتووی عیراق بەپێی دەستور کێشەکان چارەسەر بکات

وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و پێکهاتوو لە هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، سەردانی بەغدایان کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیاندا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 24ی1ی2026 بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، وەفدەکەی […]

قوباد تاڵەبانی: هێرش بۆ سەر رۆژئاڤا هێرشە بۆ سەر شکۆی کورد

پەیامێک لە قوباد تاڵەبانی یەوە ئێمەی کورد لە جیهان و دەستڕۆیشتووەکان ناپاڕێینەوە بمانپارێزن، بەڵکو بیریان دەخەینەوە ئەمە یەکەمجار نییە لە دژی کورد پشتی نەیارانی کورد دەگرن و هەموو جارێکیش دوای ساڵانێک بۆیان دەرکەوتووە کە زیانیان کردووە. تەنها ئەوەندە بەسە بیریان بێت سەردەمێک پشتی رژێمی بەعسیان گرت لە دژی کورد. کورد ما و بەعس بە دنیایەک […]

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی: ئیدانه‌ی هه‌ڕ‌ه‌شه‌كردن له‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و قبوڵی ناكه‌ین

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەپەیامێکدا هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر کورد ئیدانە دەکات و رایگەیاند: ئیدانەی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکردن لە گەلەکەمان دەکەین کە جێی قبوڵ نییە و پێمانوایە، ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگشتی و نێوەندگیرانی رێككەوتننامەی دیمەشقە دژی ئاڵۆزییەكان  و سەنگەر لێگرتن لە هاوڵاتییانی مەدەنی بوەستنەوە. راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان … نیگەرانی قوڵی خۆمان لەو رووداوانەی  چەند […]

سەرۆک بافڵ: ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت جێی قبوڵ نییە

ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت. ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە بەربەرییانەیە بەرامبەر بە گەلی کورد دەکەین. گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات. رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان کرد و لە بەرامبەردا باجێکی گەورەیدا. ئەوان شایەنی رێز […]

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: کورد داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چاوی بە تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کەوت و رایگەیاند گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای سەدەیەک لە سەرکوت و بێمافی و حاشالێکردن داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن. قوباد تاڵەبانی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، وەبیری هێنایەوە گەلی کورد لە رۆژئاوای […]