سەرۆک بافڵ:لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی جیهان، دەستکەوتێکی گرنگ و مێژووییە.

ژ دڵ پیرۆزباهیەکا گەرم ل پشتەڤانێن یانا زاخۆیێ دکەم, ب بۆنەیا ب دەستڤەئینانا خەلاتا باشترین پشتەڤانێن جیهانی کو دەستکەفتەکە گرنگ یا دیرۆکی یە. ئەڤ سەرکەفتنە بەرهەمێ ئێک دەنگی و ئێک رێزیا خەلکێ کوردستانێ بوو ژبۆ ڤێ یانەیا مە یا عەزیز و نیشاندەرێ وێ چەندێ یە کو یەکگرتن و پێکڤەبونا مە دشێت سەرکەفتنێن مەزن ب دەستڤەبینین. […]
بەبڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا سەرجەم خوێندکارانی چەمچەماڵ و دەوروبەری لە کرێی خوێندن بەخشران

لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی قوتابیان و خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سروشتیەدا، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارید بە لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی دبلۆم و […]
عەتا محەمەد: قۆناغ بە قۆناغ ژیان لە چەمچەماڵ ئاسایى دەکرێتەوە

رەوشى زیانلێکەوتوانى قەزاى چەمچەماڵ و شارەکە بە گشتى قۆناغ بە قۆناغ ئاسایى دەکرێتەوە و لێپرسراوى نوسینگەى جێگرى سەرۆکى حکومەتیش دەڵێت: بارودۆخەکە لە چەمچەماڵ ئاسایى بووەتەوە، دابەشکردنى خۆراک و پێداویستى تەندروستى و کەلوپەلى ناوماڵ بەسەر زیانلێکەوتوواندا بەردەوامى هەیە. عەتا محەمەد لێپرسراوى نوسینگەى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێم، روونیکردەوە: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ ئاسایى کردنەوەى ژیان […]
قوباد تاڵەبانی:ئەمڕۆ سەردانی چەمچەماڵم کرد بۆ ئەوەی لە ساتی قەیران و ناخۆشیدا لەگەڵ گەلەکەماندا بوەستین

ئەمڕۆ سەردانی چەمچەماڵم کرد بۆ ئەوەی لە ساتی قەیران و ناخۆشیدا لەگەڵ گەلەکەماندا بوەستین. قەبارەی وێرانکاری و زیانەکانی لافاوەکەی رۆژی ڕابردوو دڵتەزێنە. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لەو خێزانانە دەکەم کە ئازیزانیان لەدەستداوە. پشتیوانی تەواوی ئەو ئازیزانەش دەبم کە بەهۆی ئەم کارەساتەوە زیانیان بەرکەوتووە. بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دڵنیابوونەوە لە دووبارەنەبوونی رووداوی هاوشێوە، دوو فەرمانی […]
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە

بە سەرپەرشتیی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدامان کرد و لە یەکەم وێستگەدا لەگەڵ بەڕێز فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووینەوە. هاوڕابووین، بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستکەوتێکی گرنگی دیموکراسییە بۆ هەموو گەلی عێراق و هیوامان خواست بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاستی چاوەڕوانی و رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت. […]
کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان رووداوێکی گەورەیە و ئاماژەیە بۆ گرنگی و بەهێزیی پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و کوردستان لە ئێستا و لە داهاتوودا

لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختم کردەوە و دەرگای هەرێم و هەموو پارێزگا و ناوچەکانی کوردستان کراوەیە بەڕووی پەیوەندییەکی بەهێز و پتەو لەگەڵ ئەمریکادا لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش بوارەکانی ئەمنی و ئابووری و بازرگانی و کلتووری. روونیشم کردەوە بەردەوامی و چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆسەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێم […]
سەرۆک بافڵ: داوا لهحكومهت دهكهین ههوڵی هێوركردنهوهی دۆخی لاجان بدات

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە قووڵی نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجان لە هەولێر روویانداوە. داوا لە حکومەت دەکەین کە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدات. نیگەرانییەکانی ئەو خەڵکەش مافی رەوای خۆیانە و دەنگەکەیان دەبێت ببیسترێت. پەیامی هەرکییەکان و هەموو ئەوکەسانەی کە لەناو ئەو رووداوەدان گەیشت و داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین پابەندی یاسابن. گرژییەکان دەبێت […]
سهرۆك بافڵ : خهبات و قوربانیدانی خانهوادهی شاڵاوی شههید عهلی عهسكهری بهرز دهنڕخێنم

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، رێككەوتی 1/12/2025، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو. تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بریتیبوون لە، پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و تێڕوانین و ستراتیژی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ. جەخت لەوەكرایەوە، مەهامی یەكێتی بۆ پێكهێنانی هەردوو حكومەت خزمەتكردنی هاوڵاتییان و سەرجەم چین […]
گوندی لاجان کراوە بە زیندانێکی گەورە بۆ خەڵکەکەی

ئەوەی هەتا ئێستا لە گوندی لاجان بەردەوامە، وێنەیەکی زۆر ترسناک و دەرخەری قەیرانێکی قووڵی ئیداری و سیاسییە لە هەولێر، بێدەنگبوون لە بەرامبەریدا هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە. گوندیک دانیشتووانەکەی بە ئاشتییانە داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن – هەلی کار و خزمەتگوزاری – کەچی لەبری بەدەنگەوە چونیان دەسەڵاتی حزبی بە ناوی حکومەتەوە بە […]
قوباد تاڵەبانی: هەندێک سۆشیاڵ میدیای ئاڕاستەکراوی نزیک لە پارتی بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن

بە توندی ئیدانەی شێوازی رووماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیالمیدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم کە چەواشەکارانە لەلایەکەوە باس لە یەکڕیزی و یەکگوتاریی کورد دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە رێک بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن. داوا لە سپۆنسەر و خاوەنەکانیان دەکەم لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیدا کۆتایی […]
