سەرپەرشتیاری مەڵبەند خولی زانست و رەوشتی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە قەزای رانیە بەسەرکردەوە

سەرپەرشتیاری مەڵبەند خولێک لە رانیە بەسەردەکاتەوە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی جێگر، ژمارەیەک لە لێپرسراوانی بەشەکان، لپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕانیە و دەروازە و لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخستنی هێزەکانی ناوخۆ، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و بەڕێز “غەریب ئەحمەد” ئەندامی پەرلەمانی عیراق، بە […]
عیماد ئەحمەد: میدیای یەکێتی بەشێک بێت لە چارەسەر

عیماد ئەحمەد رایگەیاند یەکێتی لەبەرامبەر پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە، سیاسەت و ستراتیژی نیشتمانیی و واقیعیانە پەیڕەودەکات و هەموو هەوڵەکانیشمان لە چوارچێوەی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەو قەیرانەکاندایە، تەئکیدی لەوەشکردەوە کە هەرگیز نەبووینەو ناشبینە هۆی ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە، بەڵکو یارمەتیدەرو پشتیوانی بەرقەرارکردن و پاراستنی سەقامگیری دەبین، بەگەرمیش پێشوازی لە بڕیاری وەستانی شەڕ و ئاگربەست دەکەین و بە هەنگاوێکی باشی […]
مەکتەبی سیاسی: هاتنی ساڵی نوێی کۆچی ببێتە رەوینەوەی گرژی ناوچەکە

بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكات و هیواخوازە ببێتە مایەی:” رەوینەوەی یەکجارەکی ئەو بارە ناهەموار و گرژی و ئاڵۆزییەی رووی لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەر كردبوو”. دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسی: بە بۆنەی ساڵی نوێی كۆچی یەكی موحەڕەمی 1447وە ، گەرمترین پیرۆزبایی لە […]
فەوجی یەکی پاسەوانی سنور، ستایشی مەڵبەند دەکەن

شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان، جێگرانی لێپرسراو، ژمارەیەک لە لێپرسراوانی بەشەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی پشدەر، وێڕای پێشوازییەکی گەرم، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەفسەران و یەکەکانی فەوجی یەکی پاسەوانی سنوور کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا، دوای ئەوەی فەرماندەی […]
لەسەر ئەركی سەرۆك بافڵ نوێكردنەوە و سەوزكردنی باخچەكان بەردەوامن

لەسەر ئەركی بافڵ جلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، كارەكانی نوێكردنەوە و سەوزكردنی باخچەكانی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەردەوامن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند : “لەسەر ئەركی بافڵ جلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، وەك خزمەتێك بە ژینگە و ناوەندی شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی تیمەكانمان و لە لایەن كۆمپانیای جێبەجێكار، كارەكانی نوێكردنەوە و سەوزكردنی باخچەكانی بەردەم مزگەوتی […]
ئیدارەی راپەڕین کۆبوونەوەیەکی فریاگوزاری بەڕێوەدەبات

ڕاپەڕین، هەرێمی کوردستان – هیوا قەرەنی – سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی قائیمقامەکانی قەزاکانی رانیە و پشدەر، ڕۆژی پێنچشەممە، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی فریاگوزاری تایبەت بە وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداری بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەڕێوەبەرانی ناحیەکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حکومییەکانی دەڤەرەکە لە دیوانی ئیدارەی […]
قوباد تاڵەبانی: پیرۆزە ڕۆژی لەدایکبوون لە دایکی خۆشەویستم، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد.

پیرۆزە ڕۆژی لەدایکبوون لە دایکی خۆشەویستم، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد. هێز و ئیرادەی تۆ دایە گیان هەمیشە ئیلهام بەخشبووە بۆ ئێمە. بۆ من، تۆ تەنها دایکێکی مەزن نیت، بەڵکو سەرچاوەیەکی بەردەوامی خۆشەویستی و ئازایەتیت. سوپاس بۆ هەموو ماندوبوون و قوربانی دانت بۆ گەلەکەت، بۆ منداڵانی کوردستان، بۆ هونەر، بۆ پاراستنی کلتوورەکەمان. تۆ نەوەیەکت دروست کردووە کە […]
وتەبێژی پارتی دەم: ئۆجەلان داوای دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

سەرۆكی زیندانییكراوی پە*كە*كە داوای دیداری لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك حزب و سیاسەتمەداری كورد كردوە، وتەبێژی پارتی دەم-یش دەڵێت: “ئۆجەلان داوای كردووە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەسعود بارزانی، مەزڵوم عەبدی، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆببێتەوە”. ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموكراسیی و یەكسانیی گەلان (پارتی دەم) لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندیی راپەڕاندنی پارتەكە لەبارەی ئەو تەوەرانەی لەكۆبوونەوەكەدا […]
سەرۆک بافڵ بەشداری لە پرسەی خاتوو شەوکەت محەمەد دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەزای دەربەندیخان، بەشداری کرد لە پرسەی خاتوو (شەوکەت محەمەد رەسوڵ) دایکی هەڤاڵ جەمال عەلی مینا. لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا, سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە هەڤاڵ جەمال عەلی میناو کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، هیوای خواست ئەمە دواخەمی خانەوادە تێکۆشەرەکەیان بێت و سەبووری و […]
یەکێتییەکان یادی یەکێتییەکەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت

١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ – مەڵبەند بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەڤاڵان سەید جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و د. میران محمد سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، کەسوکاری سەربەزی شەهیدان، سەدان تێکۆشەر و فەماندە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی یەکێتی، تیمی یەکێتی لە حکومەت خۆجێیی، زانکۆی ڕاپەڕین و هەزاران ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری شایستەدا […]
