سەرۆک بافڵ: یەکێتی بەڵێنەکانی جێبەجێدەکات و سازش ناکات

لەڕێورەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و دەیان هەزار کادر و جەماوەری یەکێتی لە یاریگای یانەی وەرزشی سلێمانی یادی یۆبیلی زیڕینی یەکێتی بەڕێوەچوو،کە تێدا سەرۆک بافڵ لە وتارێکیدا دووپاتی کردەوە:” یەکێتی بەڵێنەکانی جێبەجێدەکات و سازش ناکات”. سەرەتای مەراسیمەکە بە سرودی نیشتمانیی عیراق و کوردستان […]

مەڵبەند رێزنامە دەبەخشێتە ١٨ تێکۆشەر و پێشمەرگەی سەرەتاکانی شۆڕش

١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ – مەڵبەند ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەڤاڵان سەید جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و د. میران محمد، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی تێکۆشەر مەلا ئاری و پەروین بابەکر ئاغا و هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە مەڕاسیمێکدا بە بۆنەی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و […]

سەردانیکردنی حزب و لایەنەکان بە مەبەستی پیرۆزبایی پەنجا ساڵە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین

1ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ – مەڵبەند پارتی پیرۆزبایی لە یەکێتیی دەکات هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی جێگر و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و بەڕيزان محمد تەها و سەرهەد محمد قادر، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کرمانج عزەت لێپرسراوی لقی […]

پەنجا ساڵ، نەبەردی و نەبەزین و نەوەستان

یادی یەکێتی، بۆنەیەکی نیشتمانی یۆبیلی زێڕینی (ی.ن.ک) و یادی پەنجا ساڵەی ئەم هێزە گەورەو نیشتمانیە، تەنها یادێکی حزبی و تایبەت نیە بەیەکێتی و هەڤاڵ و ئەندامەکانی، بەڵکو یادی یەکێتی، بەدەر لەبازنە حیزبیەكەى، وەك قەوارەیەكى نیشتیمانی و نەتەوەیى سەیربکەین و پاراستن و گەشەكردنیشى ببێتە ئەركێكى نیشتمانیى و نەتەوەیى، چونکە یەکێتی، بۆ (کوردو نیشتمان و کوردستانە).سەربارى ئەوەى […]

سەرپەرشتیارانی مەڵبەند و بازنەی هەڵبژاردن لەگەڵ کۆمیتەی خانەنشینی پێشمەرگە (ڕاپەڕین، دوکان، سۆران) کۆبوونەوە

چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ مەڵبەند – هەڤاڵ د. میران محمد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین بە ئامادەبوونی هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، کۆمیتەی خانەنشینی پێشمەرگە (ڕاپەڕین، دوکان، سۆران) کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤالانی جێگر، لێپرسراوی ناوەندی کۆمەڵایەتی ڕاپەڕین و بەڕێزان سەرهەد محمد حاجی […]

سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردن سەردانی مەڵبەند دەکات

مەڵبەند – د. میران محمد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕاسپێردراوی سەرکردایەتی بۆ سەرپەرشتی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ سەردانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین’ـی کرد و بە گەرمی لە لایەن هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەند و هەڤاڵانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و لە کۆبوونەوەیەکدا کە […]

سەرپەرشتیاری مەڵبەند ئامادەی بەرێووەچوونی مەڕاسیمێکی تایبەت بە ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی ( گوڵخاتر) بوون

سەرپەرشتیاری مەڵبەند ئامادەی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمێک دەبێت سێشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ – رانیە هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ ئەحمەد زرار و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕانیە و دەروازە و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی رانیە و دەڤەرەکە، ئامادەی بەرێووەچوونی […]

سەرپەرشتیاری مەڵبەند ڕادیۆی میتانیا بەسەردەکاتەوە

سێشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ – رانیە هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەند و لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕانیە و دەروازە، بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، ستۆدیۆی ڕادیۆی “میتانیا”ی بەسەرکردەوە و پشتیوانی مەڵبەندی بۆ دووپات کردنەوە و هانیدان گرنگی بە دیالۆگ […]

بۆردی راگەیاندن پێشانگەیەکی بۆ کۆمەڵێک وێنەی دەگمەنی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر کردەوە

لە شاری هەولێر، پێشانگای 200 وێنەی تایبەت بە وێنە دەگمەنەکانی سەرۆک مام جەلال کرایەوە، کە لە ئەرشیف و کۆکردنەوەی نووسەرو رۆژنامەنووس مەریوان مەسعودە. ئێوارەی ئەمڕۆ 27ی5ی2025، لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر، بەبۆنەی یادی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی ” پێشانگای 200 وێنە، 200درەوشانەوە ” تایبەت بە كۆمەڵێك وێنەی دەگمەنی ( سەرۆك مام […]

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70 کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامی عیراق تاوتوێکرا. سەرۆک بافڵ جەختی لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە و وتی، لەگەڵ ئەوەداین کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت و ئێمە بە تەواوی توانامانەوە هاوکار دەبین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە. بافڵ جەلال […]