سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: بژاردەی ئاشتی بگیرێتە بەر بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە ئەندامێتی مارتن شیردڤان، هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و فایەق یاگزای، نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا کرد. لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی ناوچەکە و نوێترین پێشهاتەکان تاوتوێکرا و هەماهەنگی و هاریکاریی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گرنگ زانرا. پرۆسەی […]

دووشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥ هەڤاڵ سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن، لە میانەی بەسەرکردنەوەی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، لەلایەن هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەند و هەڤاڵانەوە، بە گەرمی پێشوازی کرا و لە دیدارێکدا، وێڕای بەرز و پیرۆز هەڵسەنگاندنی خەبات و قوربانیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەخت لە […]

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی FAO کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە چو دونیو، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی FAO و لە کۆبوونەوەی نێوانیادا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لەنێوان حکومەتی هەرێم و رێکخراوی FAO گفتوگۆکرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە (26/5/2025) بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە دکتۆر دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی […]

قوباد تاڵەبانی: پێدەچێت یەکێتی داواکاریی نوێی هەبێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت:” گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامە، پێدەچێت لەکۆبوونەوەی داهاتووش داواکاری نوێمان هەبێت”. قوباد تاڵەبانی سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لەساڵیادی رێکخراوی ئازادی لاوان-دا، بە کەناڵەکانی راگەیاندنی راگەیاند:” گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان […]

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەکاری یۆبیلی زێڕین دەستپێدەکات

سلێمانی، 24ی ئایاری 2025 مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا پلان و کارنامەی یادی پەنجاساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڵاڵە دەکات. لەم کۆبوونەوەیەدا کە بەسەرپەرشتی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن، لەهۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەب بەڕێوەچوو، لەگەڵ لێپرسراوانی ڕاگەیاندنی مەڵبەندەکان باسی گرنگی یادی یۆبیلی زێڕینی یەکێتی کرد. بەرچاوترین بابەتەکانی کۆبوونەوەکە، پێشکەشکردنی […]

مەڵبەند یادی فەرماندە حسێن دێواری بەرز ڕادەگرێت

پێنجشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جەزا سەید مەجید و خدر مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەدا تێکۆشەر و فەرماندە و کادری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خانەوادەی خوالێیخۆشبێ فەرماندەی ڕۆژە سەختەکانی خەبات و قارەمانی بەرگریکار لە ئازادییەکان و بەرەنگاربوونەوەی داعش، چلە یادی فەرماندە “حسێن ئەحمەد دێواری” لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری ڕاپەڕین بەڕێوەچوو. لە میانەی […]

مەڵبەند ئامادەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی بەهارەی ناودەشت-سەنگەسەر دەبێت

مەڵبەند ئامادەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵێک دەبێت هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ قادر ڕەزگەیی جێگری لێپرسراو و ژمارەیەک لە هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی ماکۆک، ئامادەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی بەهارەی ناودەشت-سەنگەسەر بوون کە تێیدا چالاکییەکانی ” ئەسپسواری، پیشانگەی هونەری و […]

رەفعەت عەبدوڵڵا: له‌پێناو كورد ده‌بێت سه‌نگی یه‌كێتی له‌به‌غدا به‌هێزبێت

ئەمڕۆ19ی5ی2025، رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی رێکخستنی بەسەرکردەوە و لەلایەن سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەب و هەڤاڵانی مەکتەبەوە بەگەرمی پێشوازی کرا. جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەسەردانەکەیدا سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانی کادرانی مەکتەبی رێکخستنی کردو لەنزیکەوە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئۆرگانیەکان و پێویستیە هەنووکەییەکانی رێکخستنەوەی ژیانی حزبی بۆ هەڤاڵان بەگشتی روونکردوە و […]

بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی كۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێكرد، كە نەخشەڕێگای چارەسەركردنی گرفتە ئابورییەكان دیاری دەكات، سیمیۆن تسۆمۆكۆس سەرۆك و دامەزرێنەری كۆڕ‌بەندی ئابووریی دێڵفی-یش رایدەگەیەنێت: “لە كۆڕبەندەكەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەوروپا دەكەین”. ئەمڕۆ 18-5-2025، بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانی دەستیپێكرد، سیمیۆن تسۆمۆكۆس […]

عادل موراد، لە مامۆستای گوندێکەوە بوو بە یەکێک لە داڕێژەرانی چارەنووسی گەلێک

ئەمڕۆ ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥، حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سیاسەتمەداری دیار و ڕۆڵەی بەئەزموونی گەلی کورد، عادل موراد، تێدەپەڕێت. ئەو کەسایەتییە کە بەشێکی گرنگی لە مێژووی سیاسی کوردستان پێکهێناوە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دواتر سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ئەم حیزبە. سەرەتای ژیان و پەروەردە عادل موراد لە ڕۆژی ١١ی کانوونی یەکەمی […]