کونسوڵی گشتی روسیا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد

رۆژی 28ـی ئەیلولی 2028، ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتای هاتنی ئەرکەکەی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یکردوو لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەت ـ ەوە بە گەرمی پێشوازیکرا . ماکسیم روبین ، دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفاداری لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا باسی لە رۆڵ و سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال کرد لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ […]
قوباد تاڵەبانی لە هەڵەبجەوە: کورد گەلێکی بەوەفایە و هەرگیز دۆستان و خزمەتکارانی لەبیر ناکات

هەڵەبجە – یەکشەممە، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە ڕێوڕەسمێکی شایستە و پڕ بایەخدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەردەی لەسەر پەیکەری زانا و توێژەری گەورەی ڕووسیا و یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو (ئیۆسیف ئۆربیلی) لادا، کە وەک دۆستێکی دێرین، خزمەتێکی گەورەی بە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی و پاراستنی دەستنووس و بەرهەمە زانستی و ئەدەبییەکانی نەتەوەکەمان کردووە. مەراسیمەکە بە […]
بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندەکانی ڕاپەڕین و کۆیە، کێشەی نێوان دوو بنەماڵە بە ئاشتەوایی کۆتایی هات

کۆیە – شەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی هەڤاڵان حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و کوردۆ عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی ١٤ی کۆیە و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵاییەکان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و قووڵکردنەوەی گیانی برایەتیی نێوان هاووڵاتییان، مەراسیمێکی فراوانی ئاشتەوایی لە نێوان دوو […]
لێپرسراوی مەڵبەند، سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی گەشتوکاڵ بەسەر دەکاتەوە

ڕانیە – پێنجشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بە هاوڕێیەتیی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند، سێیەمین فێستیڤاڵی گەشتوکاڵ’ی ساڵانەی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاری ڕاپەڕینی بەسەرکردەوە. فێستیڤاڵەکە، کە لەژێر دروشمی (ڕاپەڕین خاکی کشتوکاڵ و سەرزەمینی گەشتوگوزار) لە پارکی دەروازەی شاری ڕانیە بەڕێوەدەچێ، وێڕای ئەنجامدانی چەندین چالاکیی جۆراوجۆر، دەیان جۆر لە […]
گرفتی مانەوەی دەیان خوێندکاری زانکۆ چارەسەر کرا

ڕانیە – پێنجشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لەسەر ڕاسپاردەی هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی بەردەوامی توێژی خوێندکاران و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندنیان، کێشەی مانەوە و نیشتەجێبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین چارەسەر کرا. بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند و بازنەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین، کێشەی […]
پاڵپشتیی خوێندکاران و خەباتی مەدەنی، تەوەری سەرەکی دیدارەکە بوون

ڕانیە – چوارشەممە، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی گرنگیدان بە توانا و پێگەی خوێندکاران، هەڤاڵان قادر ڕەزگەیی و حەبیبە بابان، جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازییەکی گەرمیان لە ئاران غەفوور، نوێنەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری خوێندکاران و هەریەک لە کارا عومەر’ی یاریدەدەری و ژیار حوسێن لێپرسراوی بازنەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی خوێندکارانی […]
سەرۆک بافڵ:ئەمڕۆ، جیهان بە هیوایەکی زۆرە دەڕوانێتە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیویۆرک بۆ گفتوگۆکردنێکی تایبەت و مێژوویی

ئەمڕۆ، جیهان بە هیوایەکی زۆرە دەڕوانێتە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیویۆرک بۆ گفتوگۆکردنێکی تایبەت و مێژوویی. بە ناوی گەلی کوردەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و ستایشم ئاڕاستەی سەرکردایەتی و دانوستانکارانی ئەو دوو گەلە مەزنە دەکەم. بوێرییەکی مەزنی دەوێت بۆ تێپەڕاندنی دەیان ساڵ لە دووبەرەکی، بەڵام سەرکردایەتی راستەقینە بەو جەنگانە ناپێورێن […]
سەرۆک بافڵ بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیای کرد، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە

افڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆک بافڵ بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیای کرد، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە. لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و […]
قوباد تاڵەبانی:یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەدامەزراوەیی کردنی و دروستکردنی هێزێکی راهێنراوی پیشەیی داواکاری و خواستێکی لەمێژینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و ساڵانێکی زۆریشە هەوڵی بۆ دەدەین

یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەدامەزراوەیی کردنی و دروستکردنی هێزێکی راهێنراوی پیشەیی داواکاری و خواستێکی لەمێژینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و ساڵانێکی زۆریشە هەوڵی بۆ دەدەین. هەربۆیە یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و رێکخستنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوێکی مێژووییە و باشترین رێزلێنانە لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە. بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگەی […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەکان بەرەو لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرایەوە. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس […]
