مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: پیرۆزبایی لە زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەکەین

بەبۆنەی ٥٦ ساڵەیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەکەمان و کوردستان بەگشتی دەکەین. مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی پێشەنگ و کاریگەریان بینیوە لە بڵاوکردنەوەی پەیامی پیرۆزی ئیسلام، هاندانی خەڵک بۆ لێبوردەیی، پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان. لەم یادەدا، پێزانینی […]
قوباد تاڵەبانی:سلێمانی بەهێزتر و گەرموگوڕتر لە هەر کاتێکی تر بووەتەوە بە ناوەندی گفتوگۆی فکری و زانستی لەسەر پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکانی کوردستان و عێراق

گرنگیی دیداری لوتکەی سلێمانی ٢٠٢٦ لەوەدایە قسە لەسەر قەیران و کێشە و کەموکوڕییەکان ناکرێت، بەڵکو گفتوگۆ لەسەر شێواز و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان دەکرێت. هەروەها قسە لەسەر چۆنییەتی ئیدارەدان و ئاراستەکردنی دروست و زانستییانەی سەرمایە و سامانی وڵات و هێزی مرۆیی دەکرێت بۆ ئەوەی نەک تەنها لە داهاتوودا تووشی قەیران و کێشەی دیکە نەبینەوە، بەڵكوو بە بەرچاوڕوونییەکی […]
سەرۆك كۆماری عیراق: لوتكەی سلێمانی هاوكاریی شارەزایان دەكات لەبڕیاردانی پێویست بۆ پەرەپێدانی ئابووریی وڵات لەم دۆخە هەستیارەدا

نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: ئەم لوتكەیە زۆر گرنگە بۆ یارمەتیدانی بەرپرسان و شارەزایان لە پێناو بڕیاردانی پێویست بۆ پەرەپێدانی ئابووری وڵات، هاوكات هاوكاریی كردنی هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت و رێكخراوەكان بۆ نەخشەكێشان و داڕشتنی سیاسەتە دارایی و ئابوورییەكان زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنی سەقامگیریی دارایی و ئابووری، […]
لوتکەی سلێمانی ٢٠٢٦ بۆ ئابووری و وەبەرهێنان دەستی پێکرد

سلێمانی – پێنجشەممە، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی، بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کارەکانی لوتکەی سلێمانی ٢٠٢٦ دەستی پێکرد و بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت. لوتکەکە کە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و بە پاڵپشتیی میدیایی دەزگای کوردسات ڕێکخراوە، لەژێر دروشمی (ئاراستەکردنی […]
بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات ئەمڕۆ لوتکەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلولی 2026، بە دروشمی “ئاراستەکردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانوبەرە و پیشەسازی”، کارەکانی “لوتکەی سلێمانی 2026” (Slemani Summit 2026) لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی دەستیپێدەکات، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ (17 و 18ـی ئەیلول) بەردەوام دەبێت. بەرنامەی رۆژی یەکەم: پێنجشەممە: 9:30 بۆ 10:00 تۆمارکردنی ناوی بەشداربووان. 10:00 بۆ 10:30 بەسەرکردنەوە […]
سەرۆک بافڵ: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان کرا، بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بکات. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان […]
سەرۆک بافڵ ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە وەفدێکی باڵای یەکێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکە کرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە. بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵە […]
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین:لە یادی ٣٥ ساڵەی کەناڵی دایکدا، جەخت لە پشتیوانی نەگۆڕ بۆ میدیایەکی بەرپرسیار و نیشتمانی دەکەینەوە.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی سی و پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، کەناڵی دایک و یەکەمین شاشەی بینراوی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم میدیاکارانی ئەو کەناڵە ڕەنگین و سەنگینە و ڕۆژنامەنووسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵک دەکەین. ١١ی ئەیلول تەنها ڕۆژێکی ئاسایی نییە لە ڕۆژژمێری میدیای کوردیدا، وێستگەیەکی گرنگی مێژوویی و نەتەوەییە کە تیایدا بە […]
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی و نەوەی نوێ

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی9ی2026 لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. لەو بارەیەوە هەردوو لایەن ئامادەییان دەربڕی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای […]
قوباد تاڵەبانی:رێککەوتنی نێوان ناوەندی داهێنانی DIFC دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن بۆ کاری هاوبەش، ستارتئەپەکانی کوردستان بە دوبەیەوە دەبەستێتەوە

لە دوبەی ڕێڕەوێکی نوێمان کردەوە بەڕووی داهێنان و کارسازی و پەرەپێدانی توانای گەنجەکانمان. رێککەوتنی نێوان ناوەندی داهێنانی DIFC دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن بۆ کاری هاوبەش، ستارتئەپەکانی کوردستان بە دوبەیەوە دەبەستێتەوە. وەبەرهێنەرانی ئیماراتی هاوبەشانی DIFC هاوکاری پێشکەشی ئەو کۆمپانیانە دەکەن کە پشتیان بە بیرۆکەی داهێنەرانە بەستووە و زەمینەی گەشەپێدانیان زیاترە. ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکی نوێیە بەڕووی کارسازان […]
