قوباد تاڵەبانی: خەڵک لە کوێ بێت، یەکێتی لەوێ دەبێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: قەت سەرکردایەتیی یەکێتی وەک ئێستا یەکدەنگ و یەكهەڵوێست نەبووە، یەکێتی بڕیاری داوە حیزبی خەڵک بێت و خەڵک لە کوێ بێت، یەکێتی لەوێ دەبێت. قوباد تاڵەبانی لە هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 222ی یەکێتی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: تا چەندین ساڵ لەمەوبەر جەماوەر و ئەندامان و کادرانی یەکێتی بە حەق […]

كێشه‌كانمان له‌به‌غداده‌و ته‌نها سه‌رۆك بافڵ كلیلی چاره‌سه‌ره‌

تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەڕابردوو ئێستاشدا لە خەمی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە، سەردانە بەردەوامەکانیشی بۆ بەغداد و ئەنجامە خێراکانیشی سەلمێنەری ئەو راستییەن، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جیاواز لە لایەنەکانی دیکە سەرۆکەکەی بەردەوام سەردانی بەغداد دەکات و بەدەستی پڕ بەرهەم و چارەسەری کێشەکانەوە دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا هەندێک لایەن […]

کارنامە و ستراتیجی لیستی ژمارە (٢٢٢) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

عیراقی فیدڕاڵ، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری هەنگاویکارا و گرنگی هاویشتووە، بەتایبەت لە ژێر سایە و سێبەری سەرۆک مام جەلال بە ئاڕاستەی پێکەوەژیان و هێنانەکایەی کەشێکی ئارام و هێمنی سیاسیی بە لەخۆگرتنی هەمووچەمک و پێکهاتە و توێژەجیاوازەکانی گەلانی عیراق. هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقدا، وەکو هەرێمێکی فیدراڵی لە چوارچێوەی ماددەی 121ی دەستووری عیراقدا، هەنگاوی […]

سەرۆک بافڵ لە وەراتی کۆیەوە: هەموو کوردستان بەیەکچاو سەیر دەکەین

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کۆیە کەرنەڤاڵی جەماوەری سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتی بەڕێوەچوو،کە تیایدا سەرۆک بافڵ وتارێکی پێشکەش بە جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد و رایگەیاند: ناچینە حکومەتێکەوە کە بەیەکچاو سەیری هەموو کوردستان نەکات. لە وتارەکەیدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ناچینە ناو حکومەتێک تا دڵنیا نەبین، هەموو ناوچەکان […]

ژنانی بیتوێن، زەنگی سەرکەوتنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی لێدەدەن

ڕانیە – دووشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەریدا، کە لە هۆڵی ڕۆشنبیری ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، سەدان ژنی رانیە و دەڤەری بیتوێن یەکەم زەنگی سەرکەوتنی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لێدا و دووپاتیانکردەوە کە بۆ ١١ی١١سەرکردایەتی تۆمارکردنی سەرکەوتنە مێژووییەکە دەکەن. کەرنەڤاڵەکە کە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڤاڵان دکتۆر میران محمد، […]

بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ کەرنەڤاڵی کاندیدانی یەکێتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە کەرنەڤاڵی کاندیدانی یەکێتی بەڕێوەچوو، لەگەڵ دەستپێکی کەرنەڤاڵەکەدا سەرۆکی یەکێتی وتارێکی پیشکەش کرد و رایگەیاند: بە ماندووبونی سەرۆککۆمار خەونەکانی هەڵەبجەییەکان هاتەدی، بەڵام هێشتا وەک پێویست خزمەت نەکراون و پێویستە حکومەت گرنگی زیاتر بە شارەکە بدات. پێویستە هەوڵبدرێت ئەو پارە زۆرەی بەغداد بۆ هەڵەبجە خەرج بکرێت […]

سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین بەهێزبوونی یەکێتی لە بەغدا، بە‌‌هێزوونی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیمۆکراسییە لە عیراقدا

بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵە و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی سەربە ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی ڕاپەڕین دا، هاوکات لەگەڵ هەڵوەستەکردن لەسەر گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی، خەجت لەوە دەکاتەوە، بەهێزبوونی یەکێتی لە بەغداد، بە هێزبوونی کۆمەڵگەی مەدەنی و پرۆسەی دیموکراسییە لە عیراقدا. دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە چوارچیوەی فراوانکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن و بانگەشە بۆ […]

سەرۆک بافڵ: یەکێتی رکابەری نییە

به‌ئاماده‌بوونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م مه‌راسیمی سه‌رخستنی لیستی 222ی یه‌كێتی له‌سلێمانی و ناساندنی كاندیده‌كانی ده‌ستیپێكردو سه‌رۆك بافڵ وتارێك پێشكه‌ش به‌لایه‌نگرانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان کرد. دەبێت دەنگی زیاتر بهێنین دوای ناساندنی کاندیدەکانی لیستی یەکێتی بە ژمارە 222 لە بازنەکانی ( هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک و دیالە)، بافڵ […]

بافڵ جەلال تاڵەبانی، کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێمە لە بەغداد

بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین لە کەرنەڤاڵێکی مامۆستایانی سنووری پەروەردەی ڕانیەدا جەخت لەسەر ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ چارەسەری کێشەکانی هەرێم و پرسی مووچە لە بەغداد دەکاتەوە. ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە چوارچیوەی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. هەڤاڵان د. میران محمد، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین و سەید جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری […]

قوباد تاڵەبانی: سەرۆک بافڵ لەبەغدا تەواوی کێشەکان چارەسەر دەکات

راستییەکی تاڵ بەڵام حاشاهەڵنەگرە لە دوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال کە حزوری یەکێتی لە بەغدا لاوازبوو، کە پێگەی یەکێتی لە کوردستانیش لاوازبوو، دۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیش لاواز بوو. هەمووان دەزانن چەندین بڕیاری ستراتیژیی هەڵە دران کە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیان تێکدا و پێگەی هەرێم و قەوارەی هەرێمیان خستە مەترسییەوە. لەگەڵ […]