مەڵبەند دوانزەهەمین ساڵیادی کارەساتی شەنگالی بەرز ڕادەگرێت

مەڵبەند – دووشەممە، ٣ی ئابی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، تیمی یەکێتی لە حکومەتی خۆجێیی ڕاپەڕین، نوێنەریەتی کۆمیتەی ڕانیە و کۆمەڵەکانی پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامبووانی سەنگەر، ڕێکخستنە دێرینەکان، خوێندکاران، لاوان و سەندیکاکان، لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا کە لە بارەگای مەڵبەند بەڕێوەچوو، دوازدەهەمین […]

مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین: خەمی شەنگال، خەمی هەموومانە و شەهیدان و قوربانییەکانی هەرگیز لە یاد ناکرێت.

ئەمڕۆ، دوانزە ساڵ بەسەر یەکێک لە تاریکترین و خەمناکترین ڕۆژە ڕەشەکانی مێژووی هاوچەرخی نەتەوەکەماندا تێدەپەڕێت. لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، تیرۆریستانی داعش دڕندانە پەلاماری شەنگال و سنووری شەنگال’ـیاندا و ڕەشەکوژی و جینۆسایدێکی نامرۆڤانەیان دەرهەق بە خوشک و برایانی ئێزیدیمان ئەنجامدا. ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بووە هۆی شەهیدبوون، ڕفاندن و ئاوارەبوونی هەزاران مرۆڤی بێتاوان، کە تا ئەمڕۆش شوێنەوار […]

سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی لە خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بە خۆشی بەڕێبکەن. ئێمە هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەبین. بە ئەرکی نیشتمانیی خۆمانی دەزانین بەردەوام بین لە سەرخستنی داواکانیان، بە مەبەستی پاراستنی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی […]

سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵ و خزمەتەکانی نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەربڕی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە. سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵ و خزمەتەکانی نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان و عیراق دەربڕی کە نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەشکردووە لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی هەڵەبجە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان. لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە لە راپۆرتێکدا بەرنامە و […]

بافڵ تاڵەبانی: رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت برای ئازیز و باشترین هاوڕێم!

لە هەموو قۆناغەکانی ژیانمدا، تۆ پشتیوان، گوێگر و گەورەترین هاوپەیمانم بوویت. هەبوونی تۆ تەنها نیعمەتێک نییە، بەڵکو ئەو لەنگەرەیە کە لە هەموو کاتە سەختەکاندا بە بەهێزی دەمهێڵێتەوە. دەگوترێت جیاوازیی برا و هاوڕێی تەنگانە ئەوەیە کە هاوڕێی تەنگانە خۆت هەڵیدەبژێریت، بەڵام پێموایە من کەسێکی بەبەختم چونکە تۆ هەم هاوڕێیت و هەم برا. من و تۆ پێکەوە […]

ڕێزنامەی مەڵبەند بەخشرایە ژمارەیەک ئەفسەری هێزی پێشمەرگە

مەڵبەند – شەممە، ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٦ هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە بارەگای مەڵبەند پێشوازی لە ژمارەیەک ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان – نیشتەجێی دەڤەری ڕاپەڕین و دەرچووی خولی پێنجەمی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان کرد. لە دیدارێکدا کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند بەڕێوەچوو، هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند هاوکات لەگەڵ پیرۆزباییکردن […]

سەرۆک بافڵ:شەوی رابردوو، ئاسایش و سەروەریی نەتەوەکەمان رووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە و قبوڵنەکراو بووەوە

شەوی رابردوو، ئاسایش و سەروەریی نەتەوەکەمان رووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە و قبوڵنەکراو بووەوە. هێرشێکی موشەکی بالیستی، کە لە ئێرانەوە هاوێژرا، نیشتمانەکەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمانى کردە ئامانج. لە سەرووی هەموو شتێکەوە، کاری هەرە لەپێشینەمان بریتییە لە سەلامەتی، خۆشگوزەرانی و پاراستنی هاوڵاتیانمان. دەزگا فریاگوزارییەکان و هێزەکانی بەرگری بە تەواوی خراونەتە گەڕ و بێوچان کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی […]

مەڵبەند، بەدواداچوون بۆ کێشەی شۆفێرانی هێڵی ڕانیە – سلێمانی دەکات

ڕانیە – پێنجشەممە، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشە و داواکارییەکانیان، هەڤاڵ هەمزە سەلیم، لێپرسراوی بەشی ڕێکخراوەکان لە مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، سەردانی لقی ڕاپەڕینی سەندیکای کرێکارانی کوردستانی کرد. لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا و لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ شێخ ئازاد، لێپرسراوی لقەکە بەڕێوەچوو، لە نزیکەوە گوێ لە کێشە و گرفتەکانی بەشێک لە […]

لێپرسراوی مەڵبەند پڕۆژەی دووسایدی چوارقوڕنە-دووکان بەسەردەکاتەوە

ڕاپەڕین – پێنجشەممە، ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٦ هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بە یاوەریی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و لێپرسراوی کۆمیتەکانی ڕانیە، بیتوێن و ماکۆک، پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی چوارقوڕنە – دووکانی بەسەرکردەوە، کە لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی (٢٤٣) ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت. لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، […]

لە چالاکییەکی هاوبەشدا پاشەڕۆژی هەرێمی کوردستان گفتووگۆ کرا

ڕانیە – شەممە، ١١ی تەمموزی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و بەشێک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران، ئەکادیمیستان، چالاکییەکی هاوبەش لە نێوان بەشی ڕێکخراوەکانی مەڵبەند و دیالۆگی ڕۆشنگەریی هاوچەرخ بەڕێوەچوو. چالاکییەکە لە چوارچێوەی دیداری ژمارە ٢٢٤ی دیالۆگەکەدا بوو، کە لەژێر ناونیشانی (لێکەوتەکانی کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە ئەیلولی […]