سەرۆک بافڵ:لە رۆژی زمانی کوردیدا، ئەم زمانە شیرینە بەرز و پیرۆز رادەگرین کە قەڵای پارێزەری ناسنامەمان

لە رۆژی زمانی کوردیدا، ئەم زمانە شیرینە بەرز و پیرۆز رادەگرین کە قەڵای پارێزەری ناسنامەمانە. زمانی کوردی بۆ ئێمە تەنیا ئامرازی ئاخاوتن نییە، بەڵکو مێژووی خۆڕاگری و ناسنامەی بوونمانە. هەرێمی کوردستان هەمیشە بە فرەزمانی و فرەکولتووریی پێکهاتەکانی دەوڵەمەند بووە، پاراستنی زمانی کوردی و رێزگرتن لە زمانی هەموو ئەو پێکهاتە رەسەنانەی لەم نیشتمانەدا پێکەوە دەژین، نیشانەی […]
سەرۆک بافڵ : هەموو هەوڵێکی یەکێتی بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکانە، تاوەکو پێکەوە کار بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان بکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە سەرمەد خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان تاوتوێ کران. سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی یەکێتی بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان و […]

مەڵبەند بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا دەکات ڕانیە – دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦** بە بۆنەی ١٢ی ئایار، ڕۆژی جیهانی پەرستارانەوە، شاندێکی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین بەشدارییان کرد لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لەلایەن پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەڕین بە هاوبەشی لقی ڕاپەڕینی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیکوردستان ڕێکخرابوو، بۆ ڕێزلێنان لە کار و ماندووبوونی پەرستاران و خوێندکارانی ئەو […]
لیژنەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان: نوێبوونەوە پێویستییەکی حەتمیی قۆناغەکەیە.

مەڵبەند – دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦ هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەڵبەند، پێشوازییەکی گەرمی لە لیژنەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان، هەڤاڵان زیاد جەبار و لوقمان وەردی – ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کرد. لە سەرەتای دیدارەکەدا، هەڤاڵان چەپکە گوڵی پیرۆزباییان بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە وەک لێپرسراوی مەڵبەند پێشکەشی هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش کرد […]
سەرۆک بافڵ لە بەغداد لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عیراق کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عیراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عیراق تاوتوێکرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز تاوەکو رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغە ببێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات و ئامانجی […]
لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی سەردانی مەڵبەند دەکات

مەڵبەند – دووشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦ هەڤاڵ حەیدەری ئاسایش، لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەڵبەند، پێشوازییەکی گەرمی لە هەڤاڵ سالار سەرحەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڤاڵانی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا کە مەبەستەکەی پیرۆزبایی کردن بوو لە هەڤاڵ حەیدەر بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لەگەڵیدا […]
قوباد تاڵەبانی:ئاسایش هێزێک نییە بۆ ترساندن، بەڵکوو هێزی رەواندنەوەی ترسی هاوڵاتییانە.

ئاسایش هێزێک نییە بۆ ترساندن، بەڵکوو هێزی رەواندنەوەی ترسی هاوڵاتییانە. لە ڕێوەڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەر یەکە لە بەڕێزان عەمید خالید محەمەد قادر وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان و عەقید هەوار مەجید قادر وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوون. لە […]
سەرۆک بافڵ و موسەنا سامەڕائی: حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری خۆیدا پێکبهێنرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و د. خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەسەر کرا. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و […]
سەرۆک بافڵ و مەندەلاوی تەئکید لە گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار دەکەنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عیراقی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی گشتی وڵات تاوتوێکرا و بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان هێز و لایەنەکان لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پاراستنی ئاسایش و ئارامی جەختی […]
قوباد تاڵەبانی:دروستکردنی ژێرخانێکی وەرزشی باش، مافێکی سەرەتایی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە

دروستکردنی ژێرخانێکی وەرزشی باش، مافێکی سەرەتایی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە. شانازی دەکەین لەم چەند ساڵەی دواییدا لە سلێمانی گرنگییەکی تایبەت بە وەرزشی ئەم توێژە ئازیزە دەدەین و هەنگاوی باشمان ناوە. ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە بەردی بناغەی ئەکادیمیای پارائۆلۆمپی نیشانەشکێنیمان دانا. ئەم ئەکادیمیاییە پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ پێشخستنی وەرزشی پارائۆڵۆمپیی کوردستان. هەروەها زۆر دڵخۆش بووم بە سەیرکردنی […]
