قوباد تاڵەبانی: هەرێم وەک ناوەندێکی ئابووری تەکنەلۆژیا دەربکەوێت

ئەمڕۆ 9ی8ی2025قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەفدی ژووری بازرگانیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لۆتس جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی ئابووریی ئەمریکا _ عیراق کۆبووەوە لە دیدارێکیشدا گفتوگۆیان لەبارەی چۆنییەتی سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ و زیرەکیی دەستکرد لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان کوردستان و ئەمریکا […]

لێبوردنه‌ گشتییه‌كه‌ی سه‌دام ته‌نها سه‌رۆك مام جه‌لال-ی نه‌گرته‌وه‌

له‌ رۆژی هه‌شتی ئه‌یلوولی ساڵی 1988 واتا 37 ساڵ پێش ئێستا، حزبی به‌عس كۆبووه‌وه‌ و بڕ‌یاری لێبووردنی گشتی بۆ هه‌موو كورده‌كانی عیراق ده‌ركرد، جگه‌ له‌ یه‌ك كه‌س، كه‌ بێبه‌ش بوو له‌و بڕ‌یاره‌، ئه‌ویش سه‌رۆك مام جه‌لال بوو. به‌پێی ئه‌و بڕ‌یاره‌ی به‌ ناونیشانی (لێبووردنی گشتی و فراوان بۆ هه‌موو كوردانی عیراق) له‌ ئه‌یلوولی ساڵی 1988 ده‌ركراوه‌، […]

لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، ڕۆڵی تیمی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل لە چوارقوڕنە بەرز و پیرۆز هەڵدەسەنگێنێت.

ڕانیە – یەکشەممە، ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥ هەڤاڵ دکتۆر میران محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل’ی کرد لە ناحیەی چوارقوڕنە، کە سەر بە دەزگای تەندروستی پێشمەرگەیە. لە سەردانەکەدا کە بەڕێزان دکتۆر ڕێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری پێشووتری تەندروستی هەرێم و محەمەد تەها، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی […]

قوباد تاڵەبانی: به‌نداو و پرۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سه‌رچنار ته‌واوبكرێن

پڕۆژە گەشتیارییەکانی سەرچنار و بەنداوەکانی چەقچەق و سەرچنار لە ئەولەوییەتی کارەکانی حکومەت و بەندەیە و بە تەواوبوونیان کەرتی گەشتوگوزار لە کوردستان و سلێمانی هەنگاوێکی گەورە بەرەوپێش دەچێت. بەنداوی چەقچەق کە ماوەیەکە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، لەکۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان و کۆمپانیای جێبەجێکار، داوامکرد کۆمپانیای جێبەجێکار پەلە بکات لە تەواوکردنی پڕۆژەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشمان راسپارد هەرچی […]

ژنان لە یەکێتییدا وەک هەمیشە سەرمەشقی خەبات دەبن

ڕاپەڕین – شەممە، ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریدا کە ئامانجەکەی هاندان و بەشداری پێکردنی هەرچی زیاتری ژنان و کۆمەڵانی خەڵک بوو لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراقدا، جەختیان لە ڕۆڵ و گرنگی پێگەی ژنان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کردەوە. هەڤاڵان جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دکتۆر میران محمد، لێپرسراوی […]

جەخت لە گرنگی بەشداری هاوڵاتیان دەکرێتەوە

ڕاپەڕین – شەممە، ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە مەبەستی هاندانی هەڤاڵان بۆ بەشداری پێکردنی هەرچی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراقدا و گوێگرتن لە ڕا و پێشنیارەکانیان، دوو بازنەی هەلبژاردنیان بەسەرکردەوە. هەڤاڵان جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، دکتۆر میران محمد، لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە […]

سەرۆک بافڵ: لە یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەم.

لە یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەم. هیوادارم ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لە نێوان هەموواندا تاوەکو پێکەوە کاربکەین لەپێناو سەقامگیری و پێشخستنی وڵاتەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان. […]

ئەم یادە پیرۆزە ببێتە سەرچاوەی خێروبەرەکەت و ئارامی بۆ دڵەکان و هۆکاری بەهێزبوونی پەیوەندییەکان لەنێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەماندا

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی خاتەمی پێغەمبەران، سەروەری مرۆڤایەتی، حەزرەتی محمد موستەفا (صلى الله عليه وسلم)، کە ڕووناکیی ڕێنما و ڕەحمەت بوو بۆ هەموو جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی خۆشەویست دەکەین. ئەم ڕۆژە پیرۆزە، کە تێیدا خۆشەویستترین بوونەوەر لەلای خوای گەورە هاتە دونیاوە، دەرفەتێکە بۆ نوێبوونەوەی پەیمان و بەڵێنەکانمان لەگەڵ ڕێگەی پڕ لە ڕەحمەت و میهرەبانی […]

لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین دەستخۆشی لە کۆمەڵە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەکات

ڕاپەڕین – چوارشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە میانەی هەوڵە بەردەوامەکانی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی یەکێتی لە لە ڕاپەڕین بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق و دروستکردنی تۆڕی بەهێزی هەماهەنگی، هەڤاڵ دکتۆر میران محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی فراوانی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵە و ڕێکخراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاپەڕین ئەنجامدا. ئەم […]

سەرۆک بافڵ : هەر هەنگاو و پرۆژەیەک لە خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا بێت، یەکێتی لەگەڵیدا دەبێت و بە پێکەوەیی و هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کرد. موحسین مەندەلاوی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبی. هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ […]