سەرپەرشتیاری مەڵبەند: خەمی خەڵک و کاسبکاران خەمی یەکێتییە

یەکشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕا پەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەکانی پەیوەندییەکان و حکومەت و بەشێک لە هەڤالانی مەڵبەند، پێشوازی ژمارەیەک لە خاوەن غەسالەکانی قەزای حاجیاوا و ناحیەی چوارقوڕنە کرد. لە دیدارێکدا، دوای خستنەڕووی داواکارییەکانیان کە خۆیان لە ڕەخساندنی زەمان و زەمینەی گونجاوتر […]
بەشەکانی مەڵبەند گەڵاڵەنامەی گەشەپێدان گفتوگۆ دەکات

شەممە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ هەڤال جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی جێگری لیپرسراو، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هەفتانەی لێپرسراوانی بەشەکانی مەڵبەندی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە تایبەت بوو بە گفتووکردنی گەڵاڵەنامەی پرۆسەی گەشەپێدانی ئیدارەی و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین، بڕیار و ڕاسپاردە پێویستەکان خرانە بەرنامەی کارەوە بۆ جێبەجێ کردن.
سەرپەرشتیاری مەڵبەند، جەخت لە پشتیوانییەکان دەکاتەوە
چوارشەممە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراو، لێپرسراوانی بەشەکانی ڕاگەیاندن و حکومەت، هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی پشدەر و هەڤاڵانی کۆمیتەکە و بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ، جەختی لە سەر پشتیوانییەکانی بەردەوامەکانی مەڵبەند و یەکێتی بۆ کاسبکارانی دەڤەرەکە کردوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە […]
قیرکردنی شەقامی شەست مەتری لە قەڵادزێ دەستیپێکرد

چوارشممە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٥، قیرکردنی سایدی دووەمی شەقامی شەست مەتری قەڵادزێ – ناوەندی قەزای پشدەر دەستپێکرد. کە ئامانج لە جێبەجیکردنی پڕۆژەکە باشترکردنی ژێرخانی گواستنەوەیە لە ناوچەکەدا. ئەندازیار ئارام محمد سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ، لە میانەی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە بۆ دڵنیابوون لە ستانداردەکانی جێبەجێ کردن، هاوکات لەگەڵ تێبینی و ڕاسپاردە گرنگەکان، دەستخۆدی لە هەردوو تیمی سەرپەرشتیار و کرێکارانی […]
ئەڵمانیا رۆڵى مێژوویى سەرۆک مام جەلال بەرزدەنرخێنێت

ئەمرۆ چوارشەممە 2ی7ی2025 وەفدێکی باڵای سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا بە سەرکردایەتی کۆڵۆنێل پیتەر کوپەر فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکرد و لەلایەن باڵیۆز د . محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال ، ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازییان لێکرا. دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە […]
فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە سەرۆک وزیرانی عیراق دەکەین لێژنەیەکی بە دواداچوونی بەپەلە دروست بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت:” ئامانج لەم کردەوانە پێشێلکردنی سەروەریی خاک و ئاسمانی عیراق و کوردستانە، بۆیە داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت”. لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی کەوتنەخوارەوەی دوو درۆن لە سنووری سلێمانی، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:” ئیدانەی ئەو کارە تاوانکارییە […]
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، ڕایگەیاند لەژێر رۆشنایی ڕاسپاردەو بەرنامەکانی سەرۆک بافڵ، یەکێتی پەرە بەپەیوەندییەکان و دۆستایەتی لەگەڵ دنیای دەرەوە دەدات

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ لێپرسراوو هەڤاڵانی بۆردی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکان کۆبووەوە. هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، لەدەسپێکی کۆبونەوەکەدا ستایشی ڕۆڵی بۆردی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی کردو هەوڵ و چالاکیەکانیانی بەرز هەڵسەنگاند، پاشان لەنزیکەوە ڕێکخستنەوەی ڕێکارە حزبیەکان و پێداچوونەوەی جدی بەئۆرگانەکانی یەکێتی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوەو وتی: “زەروریەتی ئەم قۆناغەی خەبات، چارەسەری ڕیشەیی […]
قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆکانی نێوان وەفدە دانووستانکارەکانی هەرێم و بەغدا لە چەند رۆژی رابردوودا بە ئەرێنی بەڕێوەچوون

گفتوگۆکانی نێوان وەفدە دانووستانکارەکانی هەرێم و بەغدا لە چەند رۆژی رابردوودا بە ئەرێنی بەڕێوەچوون و گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا بگەینە رێککەوتن و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت. لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا روونم کردەوە هەرێمی کوردستان لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکات بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی […]
بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری مەڵبەند خولێکی وەرزشی کە بۆ یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێکخرابوو، کۆتایی هات

سەنگەسەر – یەکشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێكخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ عومەری زێڕنگر جێگری لێپرسراو و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند و کۆمیتەی ڕێکخستنی سەنگەسەر ئامادەی یاری كۆتای خولی بالەی سەنگەسەر بوون و لە مەڕاسیمی کۆتایی خولەکەدا كە بە بۆنەی ٥٠ ساڵە یادی دامەزراندنی […]
پرۆژەیەکی چوار ملیار دیناری لە رانیە دەست پێدەکات

رانیە، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥- پرۆژەیەکی گەورەی بنەرەتی بە تێچووی زیاتر لە چوار ملیار دینار لە شاری رانیە دەستیکردوە کە مەبەستەکەی پەرەپێدانی ژێرخانی گواستنەوە و باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیانە. لە بەسەرکردنەوەیەکدا بەڕێز هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین، لەگەڵ ئەندازیار ئەحمەد وسو سەرۆکی شارەوانی رانیە و ستافێکی شارەوانییەکە سەردانی شوێنی جێبەجێکردنی پرۆژەکەیان کرد. پرۆژەکە لە شەقامی دووسایدی […]
