رفعەت عەبدوڵڵا: بەزوترین کات، حکومەتی هاوڵاتی و خزمەتگوزار پێکبهێندرێت

پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا دەکەین و ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتگیرییەکین کابینەی نوێ، خزمەتی هەموو ناوچەکان بکات بێ جیاوازی هاوکاری کردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە یەکێتی و هەرێم، هەمیشە فاکتەری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبن (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ٢٠٢٥/٥/١٧، شەممە، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، پێشوازی کرد لەبەڕێز (ستیڤ بیتنەر) کونسوڵی گشتی ئەمریکا […]

مەڵبەند هۆڵی یادەوەری شەهیدان و قوربانیانی گوندی “وەرێ” بەسەردەکاتەوە

شەممە ١٧-٥-٢٠٢٥ | گوندی وەرێ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان جێگران، ئیدارەی ڕاپەڕین، قائمقامی قەزای ڕانیە، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، لێپرسراوی بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەندی مەڵبەند، لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ماکۆک و سەروچاوە، ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی […]

٣٧ساڵە یادی کیمیابارانی “وەرێ” بەرز ڕاگیرا

١٧-٥-٢٠٢٥ | گوندی وەرێ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان جێگران، ئیدارەی ڕاپەڕین، قائمقامی قەزای ڕانیە، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، لێپرسراوی بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەندی مەڵبەند، لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ماکۆک و سەروچاوە، ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی […]

یادی کیمیابارانی گوندی وەرێ تەقینەوەی بێدەنگی مێژوو لە ٣٧ ساڵەی کارەساتەکەدا

بەیاننامەی فەرمی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین رێکەوت: ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥ لە رۆژی ١٧ی ئایاری ١٩٨٨، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەعس ئاسمانی گوندی وەرێیان داپۆشی و چەکی کیمیاویان بەسەر خەڵکی سڤیلدا باراند. ئەمڕۆ، ٣٧ ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە دڵتەزێنەدا تێدەپەڕێ، بەڵام هێشتا برینەکانی کیمیابارانی “وەرێ” ساڕێژ نەبوون. کیمیابارانی گوندی وەرێ، بەشێکی دانەبڕاو بوو لە پڕۆسەی سیستەماتیکی ئەنفال […]

قوباد تاڵەبانی لە فێستیڤاڵی کان: کوردستان وڵاتی چیرۆکە نەگێڕدراوەکانە و جیهان تامەزرۆی بیستن و بینینیانە

کوردستان وڵاتی چیرۆکە نەگێڕدراوەکانە، لە چیرۆکە تراژیدییەکانی ئەنفالەوە تا چیرۆکە سەرسووڕهێنەرەکانی بەرخۆدان و خۆڕاگری. ئەو چیرۆکە جوان و پڕواتا و سەرنجڕاکێشانەی جیهان تامەزرۆی بیستن و بینینیانە. ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ کاردەکەین بۆ دروستکردنی ناوەندێکی سینەمایی بۆ گێڕانەوەی ئەم چیرۆکانە و بوونیادنانی ژێرخانێکی پتەو بۆ سینەمای کوردستان. هەر لەم چوارچێوەیەدا بەشداریم کرد لە فستیڤاڵی فیلمی […]

قوباد تاڵەبانی بۆ یەكێتی مامۆستایان: پێكەوە هەوڵی مسۆگەركردنی مافەكانتان دەدەین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: “پەرۆشی و هەوڵە چڕوپڕەكانتان بۆ داكۆكی كردن لەمافەكانی مامۆستایان، بزوێنەری راستەقینەیە تا پێكەوە هەوڵی بێ وچان بدەین بۆ مسۆگەركردنی ئەو ماف و شایستانەی كە نەتوانراوە تا ئێستا بەدەستبهێنرێن”. دەقی پەیامەكە: بەڕێزان سكرتارییەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان مامۆستایانی خەباتگێڕی […]

زمانی كوردی به‌ یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌مه‌نترین زمانەکانی جیهان داده‌نرێت

رۆژی 15ی ئایاری هه‌موو ساڵێك، رۆژی زمانی كوردییه‌ و ساڵانه‌ له‌و رۆژه‌دا یادی ده‌كرێته‌وه‌، 15 ئایاری ساڵی 1932 یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری ھاوار به‌ ده‌ستی جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان له‌ شاری دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا بڵاوكرایه‌وه‌، دواتر پێشنیار كرا ئه‌و رۆژه‌ وه‌ك رۆژی زمانی كوردی ده‌ستنیشان بكرێت. ریشه‌ی زمانی كوردی، ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌ بۆ زمانه‌ هیندۆ ئه‌وروپییه‌كان، زمانی كوردی له‌چوار […]

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: “پێگەی مامۆستایانی كوردستان بەرزدەنرخێنین كە لە هیچ دۆخێكدا نەیانهێشتووە پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن پەكی بكەوێت، ئێمە پێزانینمان بۆ خزمەتە گەورەكانیان هەیە”. دەقی پەیامەكە: بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایانی سەربەرز […]

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی: لە یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا

بەرێزان سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و ئەندامانی دلسۆزی رێكخراوەكەتان دەكەین و هیوای گەیشتن بە ئامانجەكانتان بۆ دەخوازین یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە شانبەشانی خەباتی پیشەیی ، لە كاروانی رزگاریخوازانەی گەلەكەشمان لە ناوەندەكانی خوێندندا بە تێكەڵكردنی هەستی نیشتمانپەروەری لەگەڵ وانەكاندا ، […]

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان هەنگاوێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین

بڕیاری پەکەکە بۆ بەدەمەوەچوونی بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لەم قۆناغە هەستیار و چارەنوسسازەدا هەنگاوێکی مێژووییە و پێشوازیی لێدەکەین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پەرۆشە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و هاوکار و پشتیوانی هەموولایەک دەبین بۆ سەرخستنی ئەم هەوڵە، پێمانوایە چەکدانان بەشێکی پرۆسەکەیە و دەبێت هەنگاو و بەشەکانی دیکەی پرۆسەکە جێبەجێبکرێت تاوەکو […]