سەرنجێك سەبارەت بە دیدارێكی كەناڵی رووداو لەگەڵ بەرێز د. سلێمان گەیلانی

ئێمە هەمیشە بەڕێزەوە لە كەسایەتی و بنەماڵە تێكۆشەرەكان دەڕوانین وە بە سەرچاوەی حیكمەت و دانایی دەیانبینین لە گێڕانەوەی رووداوە مێژووییەكان، بەڵام كاتێ بەڕێزێك بەهۆی هەڵكشانی تەمەنیەوە بێت یان ناوردی لە گێڕانەوەی رووداوە مێژووییەكانی تایبەت بە سەرۆك مام جەلال و لادانیان لە رێرەوی راستەقینەی گێڕانەوەی ئەو رووداوانە، بەئەركی ئەخلاقی سەرشانی خۆمانی دەزانین بۆ راستكردنەوەی هەڵە و […]
بەشی گەنجانی مەڵبەند پڕۆژەی کارسازی پیشەیی گەنجان لە پێنج خولی بێبەرامبەردا ڕادەگەیەنێت

مەڵبەند، ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥ – بەشی گەنجانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین لە کۆبوونەوەیەکدا بەسەرپەرشتی هەڤاڵ هۆشمەند عەلی – لێپرسراوی بەشەکە، پڕۆژەی کارسازی پیشەیی گەنجان لە ژێر دروشمی “پیشەیەک فێربە، داهاتوو دروست بکە” بە ئامانجی ئەوەیە کە گەنجان بە جۆرێک لە زانیاری و شارەزایی پیشەیی بەهێزبکات گفتووگۆ دەکات و بڕیار لێدەدات. کۆبوونەوە، بە میدیای مەڵبەندی ڕاگەیاند: ” […]
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێیخۆشبێت فەرماندە حارس ئاغا و خزمانی وەرتی دەکات.

بەڕێزان / خانەوادەی خوالێیخۆشبێت حارس ئاغا وەرتی بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، کۆچی دوایی حارس ئاغا وەرتی، پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمانی ڕۆژانی سەختی خەبات کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا ڕادەگەیەنین. حارس ئاغا نموونەیەکی دیار و درەوشاوەی شۆڕشگێڕ بوو کە ژیانی خۆی بۆ ئازادی و ڕزگاری میللەتەکەی تەرخانکرد، ڕۆڵە قارەمانانەکەی لە داستانەکانی […]
قوباد تاڵەبانی: کاک ئاکۆ کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاکی و چاکەکاری گشتیی بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو ؛ رۆڵی خێر و ئاشتیانەی ببووە هەوێنی چارەسەری کێشەکان

بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا بەڕێزانمان لە خزمانی عەشیرەتی ئاکۆ زۆر بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای کەسایەتی دیار و سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ کاک ( ئاکۆ عەباس ئاغا ) مان پێگەیشت . کاک ئاکۆ کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاکی و چاکەکاری گشتیی بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو ؛ رۆڵی […]
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری کاک ئاکۆی عەباس ئاغا دەکات

بەڕێزان/ خانەوادە و کەسوکاری کاک ئاکۆی عەباس ئاغا بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کۆمەڵایەتی دەڤەری ڕاپەڕین ، کاک ئاکۆی عەباس ئاغا، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕستەی بەڕێزتان وگشت بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین. لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت. انا للە وانا الیە راجعون مەکتەبی سیاسی یەکێتیی […]
جەزا سەید مەجید – سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین ئاکۆ عەباس ئاغا هێمای ئاشتی و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و تێکۆشەرێکی نیشتمانی بوو

برایانی بەڕێز و خۆشەویستی بنەماڵەی ئاکۆ عەباس ئاغا کۆچی دوایی ئاکۆی عەباس ئاغا، دۆستی دێرینی سەرۆک “مام جەلال”، کەسایەتییەک کە خۆی پەیکەرێکی زیندووی مانەوە و خۆڕاگری بوو و هەمیشە لەگەڵماندا بوو، لە هەموو ساتە سەخت و ئاساییەکاندا، بۆ ئێمە و خزمان لە ءەشیرەتی ئاکۆ و خەڵکی ڕاپەڕین و چاکەخوازانی کوردستان بە گشتی، مایەی خەم و […]
میراتی خەبات و تێکۆشان و چاکەخوازی ئاکۆ عباس ئاغا، بەردەوام دەبێت

کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری نیشتمانپەروەر، “ئاکۆ عباس ئاغای سەرکەپکان” مایەی خەم و پەژارەیەکی قووڵ بۆ ئێمە و دەڤەرەکە و خەڵکی چاکەخوازی کوردستان، کە دوای تێپەڕاندنی تەمەنێکی پڕ لە خەبات و قوربانیدان بۆ گەل و نیشتمان، نیوەڕۆی ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ئاکۆ عباس ئاغا دۆستی دێرینی سەرۆک […]
دیموکراسی لە دەست خەڵکدایە و لە یەکێتییدا خەڵک ئامانجە

نوێنەرایەتییەکی بەهێز لە بەغدا کلیلی چارەسەرکردنی زۆربەی هەرە زۆری کێشەکانی هەرێمە. نووسینگە، ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ – لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەچوو، دکتۆر میران محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، لەگەڵ لێپرسراوانی بازنەکانی هەڵبژاردن و بەرپرسانی کۆمیتەکانی سنوورەکە کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردنی دوا ئامادەکارییەکانی بازنەکە سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی […]
سەرۆک بافڵ : هیوادارم گفتوگۆکانی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە زووترین کاتدا بگاتە ئەنجام و حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبهێنرێت

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق کرد. لە دیدارێکدا کە تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە کرا. سەرۆک بافڵ باسی لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد و وتی، لە […]
قوباد تاڵەبانی: كورد هەمیشە پشتیوانی گەلی فەڵەستین بووە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازی لە باڵیۆز دكتۆر ماهیر كەراكی، كونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی كوردستان كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا باسی دۆخی فەڵەستین و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا. لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە 10ی 9ی 2025 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو بزووتنەوەی كورد و بزووتنەوەی فەڵەستین، رایگەیاند گەلی كورد […]
