ئیدارەی ڕاپەڕین و فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە

رانیە – سێشەممە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژە و کاروبارەکانی هاوڵاتیان لە سنورەکە، ئەمڕۆ بەڕێز هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشوازی کرد لە هەیئەتێکی ئەنجومەنی وەزیران. هەیئەتی میوان پێکهاتبوو لە بەڕێزان نەورۆز قازی، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران […]
بە یادی ٥٠ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی تۆرنامێنتی تۆپی پێی تازە پێگەیشتووان لە ڕانیە بەڕێوەچوو

ڕانیە – سێشەممە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و هەڤاڵ عومەری زێرنگر، جێگری لێپرسراوی مەڵبەند لە چوارچێوەی یادی پەنجاساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە مەبەستی پەرەپێدانی وەرزش لە نێوان گەنجاندا، خولێکی تۆپی پێ بۆ ١٨ تیپی تازە پێگەیشتووانی ڕانیە و دەوروبەری […]
سەرپەرشتیاری مەڵبەند: یەکێتی وڵامدەرەوەی خواستەکانی کۆمەڵانی خەلک دەبێت.

ژاراوە – سێشەممە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤال سامان حاجی، لێپرسراوی بەشی ڕێکخستنی مەڵبەند، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کاری ڕێکخراوەیی و ئەرکدار کردنی هەڤاڵان بۆ قۆناغی داهاتووی تێکۆشان، کۆمیتەی ڕێکخستنی ژاراوە’ئ بەسەرکردەوە. لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا کە هەڤاڵ حەسەن بایز، لێپرسراوی کۆمیتەی ناوبراو […]
ڕێز لە بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین دەگیرێت

ڕانیە – سێشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی دانپێداانان بە کۆشش و خزمەتە بەرچاوەکانی، مەڕاسیمێکی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە بەڕێز “هیوا مستەفا”، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، بە بۆنەی خانەنشین بوونییەوە بەڕێوەچوو. مەڕاسیمەکە کە هەڤاڵان کارگێڕان و لێپرسراوانی بەشەکانی ڕێکخستن، پەیوەندییەکان، ئامار و لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕانیە و دەروازە، بەڕێز قائیمقامی قەزای ڕانیە […]
قوباد تاڵەبانی: چاوەڕوانی ئەنجامی باشی کۆبوونەوەی هەولێر و بەغداین

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت:” وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان، چاوەڕانیشدەکەین دەرئەنجامەکان باش بن”. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بە کەناڵەکانی راگەیاندنی وت:” وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان، چاوەڕانیشدەکەین دەرئەنجامەکان باش بن”. راشیگەیاند:”پێشتریش وەفدێک لەبەغداوە سەردانی هەرێمیان کرد و کۆبوونەوەکانیش باشبوون، ئێمە چاوەڕوانماندەکرد کە ئەو […]
یەكەمین بانكی جینی رووەكی لە سلێمانی دادەمەزرێندرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، بەردی بناغەی یەكەمین بانكی جینی رووەكی لە سلێمانی-هەرێمی كوردستان-عیراق دانا، بۆ كۆكردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەك و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی كە مۆركی رەسەنی كوردستانی و عیراقیان پێوەیە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لە رێوڕەسمێكدا لە پاركی هەواری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و دكتۆر […]
سەرپەرشتیاری مەڵبەند، پێشوازی لە شاندێکی باڵا دەکات

مەڵبەند، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٥ هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر ڕێکەوت حەمە ڕەشید – وەزیری پێشووی تەندروستی هەرێم و شاندێکی باڵای پەرلەمانی و حکومی کرد. لە دیدارەکەدا کە هەڤال عومەری زێڕنگر جێگری لێپرسراو و لێپرسراوانی بەشەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئامادەی بوون، وێڕای […]
لەگەڵ بەرزکردنەوەی پێگە ئیدارییەکەی، بینای نوێی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە کرایەوە.

ڕانیە، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٥ هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچونی مەڕاسیمی نۆژەنکردنەوەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕانیە، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بەرزکردنەوەی پێگە ئیدارییەکەی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە ڕاگەیەندرا. لە مەڕاسیمەکەدا کە هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بەرێزان وەزیر و وەکیل وەزیری تەندروستی هەرێم، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، قائیمقامی قەزای ڕانیە […]
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکان کۆدەبێتەوە: پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربکرێن”

6ی7ی2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەهۆڵی رۆشنبیری شاری رانیە، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەو پێشمەرگە دێرینەکانی سنوورەکە کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی دیاری پێشمەرگە دێرینەکان و دانیشتوانی تێکۆشەری دەڤەری راپەڕین کە لە خەباتی پێشمەرگانەی شاخدا […]
شێخ جەعفەر، حەمەی کاک هەمزە بەسەردەکاتەوە

یەکشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە مەبەستی لە نزیکەوە هەواڵپرسی هەڤاڵ “حەمەی کاک هەمزە” کەسایەتی کۆمەڵایەتی و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی لە کانییە ڕەش بەسەرکردەوە.
