مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین بۆ پەرستاران: پیرۆزباییتان لێدەکەین، پشتیوان و داکۆکیکاری مافە ڕەواکانتان دەمێنینەوە.

پیشەی پەرستاری، تەنها کارێک نییە، بەڵکوو پەیامێکی باڵای مرۆڤدۆستانە و بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقیی گەورەیە و دەکەوێتە هێڵی پێشەوەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە. پەرستاران ئەو دەستە میهرەبان و دڵە پڕ لە ئومێدانەن کە لە سەختترین ساتەکانی ژیاندا، بەبێ گوێدانە ماندووبوون و بەبێ چاوەڕوانیی پاداشت، چاودێریی نەخۆش دەکەن و هیوا بە مرۆڤایەتی دەبەخشنەوە. ئەوان شایەنی بەرزترین ئاستی ڕێزلێنانن، چونکە […]
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی شانازی بەوەوە دەکات هەر لە سەرەتاوە ئاڵاهەڵگری پێکەوەژیان بووە لە کەرکوک و هەمیشە دژی پەراوێزخستنی هەر پێکهاتەیەک بووین

دانانی یەکەمین پارێزگار لە پێکهاتەی تورکمان لە مێژووی سەد ساڵی رابردووی کەرکوکدا، رووداوێکی گرنگی مێژووییە و هیوادارین ئەم رووداوە گیانی پێکەوەژیان و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی ئەم شارەدا قووڵتر بکاتەوە. لە سەردانمدا بۆ کەرکوک لەگەڵ محەمەد سەمعان، پارێزگاری نوێ و رێبوار تەها، جێگری پارێزگار کۆبوومەوە، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونم لێ کردن و پشتگیریکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشم بۆ دووپات […]
قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان لە هەرێمێکی هاوردەکارەوە بووە بە هەرێمێکی بەرهەمهێن و کەرتی کشتوکاڵ پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە

لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ستافی وەزارەتەکە باسمان لە چارەسەرکردنی کێشەی گەنمی جوتیارانی هەرێم کرد و بەڵێنماندا لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ چارەسەرکردنی یەکجاریی ئەم کێشەیە دەخەینە ئەولەوییەتی کارەکانمانەوە. دەستخۆشیشم لێ کردن کە بەهۆی هەوڵەکانی ئەوانەوە لەم کابینەیەدا، هەرێمی کوردستان لە هەرێمێکی هاوردەکارەوە بووە بە هەرێمێکی بەرهەمهێن و کەرتی […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام جەلال لە بەغداد پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی ناوچەکە تاوتوێ کرا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری دا بە گرنگ زانرا. پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی […]
مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین، لە ڕۆژی جیهانی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا: هەمیشە پێنووسەکانتان تیژ و ئازادیی پرەنسیپتان بێت.

بەبۆنەی (٣ی ئایار) ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییەوه، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان، میدیاکاران و قەڵەمە بوێرەکانی کوردستان و دەڤەری ڕاپەڕین بەتایبەتی دەکەین. ڕۆژنامەگەریی ڕاستگۆ و بەرپرسیار، پایەیەکی پتەوی هەر کۆمەڵگەیەکی زیندوو و دیموکراسییە. لەم ڕۆژەدا، وێڕای پێزانینی زۆرمان بۆ کۆشش و شەونخوونیی ئەو میدیاکارانەی کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە پیشەکەیان پیادە دەکەن، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕمان دەکەینەوە […]
سەرۆک بافڵ:پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە ئەندامان و دەستەى ڕاهێنەران و هاندەرانی یانەى ئامەدسپۆر دەکەم

پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە ئەندامان و دەستەى ڕاهێنەران و هاندەرانی یانەى ئامەدسپۆر دەکەم بەبۆنەى ئەم سەرکەوتنەتان بۆ خولى سووپەرى تورکیا. گەیشتن بە خولى سووپەرى تورکیا هەوڵ و ماندووبونى چەند ساڵەتانە، کە بووە جێگاى دڵخۆشی هەموومان. دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ عەلی زەیدی جەختمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ

ئەمڕۆ وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو پشتیوانیی خۆی بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی نیشتمانی و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە. جەختیشمان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. سەرۆک بافڵ روونیکردەوە ئامانجی یەکێتی دروستکردنی حکومەتێکی بەهێزە کە ژیانێکی شایستە […]
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی عیراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و عەباس رازی، ئەمینداری چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیبوون، دووپات لە پێویستیی خێراکردنی هەوڵی لایەنە سیاسییەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی […]
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق كرد

کەمێک پێش ئێستا عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، گەیشتە فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا. هاوکات لەلایەن هەڤاڵان قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازی لێکرا. سەردانەکەی عەلی زەیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق […]
سەرۆک بافڵ:کرێکاران تەنها هێزی کار نین، بەڵکو سامانێکی نیشتمانیی گەورە و بێوێنەن،

بەبۆنەی ١ـی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کرێکارانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەین. بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە دەستە ماندووەکانیان دەڕوانین کە بزوێنەری سەرەکی گەشەپێدانی نیشتمانن. کرێکاران تەنها هێزی کار نین، بەڵکو سامانێکی نیشتمانیی گەورە و بێوێنەن، بەبێ کۆشش و عارەقی ناوچەوانی ئەوان هیچ وڵاتێک بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێت، بۆیە کاری […]
